fbpx
Shadow Shadow

ته‌رمی به‌شێك له‌ قوربانییه‌كانی به‌له‌مه‌ نوقومبووه‌كه‌ی یۆنان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان

15:19 پێنج شه‌ممه‌ 23 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێدوانێكی سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی چه‌ند گه‌نجێك له‌قوربانیانی به‌له‌مه‌ نوقومبووه‌كه‌ی وڵاتی یۆنان، بڵاوكرده‌وه‌.

.

له‌ لێدوانه‌كه‌ی جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌ “ئێوارەی رۆژی هه‌ینی ٢٠٢٠/١/٢٤ کاتژمێر ٨:٤٥ ، تەرمی پێنج لە قوربانیانی بەلەمی نوقومبووی دەریای ئیجە بە ناوەکانی (رێبین عەباس محەمەد، رەوەند مستەفا، رێبین محەمەد، سیڤەر ستار و یوسف بابەکر) لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگاتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی”.

.

به‌گوێره‌ی لێدوانه‌كه‌ “هێنانەوەی تەرمی قوربانیان لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی له‌گەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان، دەزگاکانی حکومەتیشی راسپارد، هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەک بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییان بۆ هه‌رێمی كوردستان بکەن”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل