fbpx
Shadow Shadow

تمەن بەرزبوەوە.. ناس کورد هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات

13:11 سێ شه‌ممه‌ 27 ئاب 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

ئەمڕۆ (سێشەممە) تمەنی ئێرانی لە بۆرسەدا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی ملیۆنێک تمەن بەرامبەر 91 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەکرا، خاوەنی کۆمپانیایەکی مامەڵەی دراویش ئاماژە بەوە دەکات، سەردانەکەی زەریف بۆ فەڕەنسا هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیەیە.

.

فەرید محەمەد لە کۆمپانیای “گوڵی گەش” لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند:”ئەمڕۆ (سێشەممە، 27ى ئابى 2019)، نرخی تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە کە نرخی ملیۆنێک تمەن بەرامبەر 11 هەزار دیناری عێراقی و 91 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت”.

.

سەبارەت بە هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیە، فەرید محەمەد ئاماژەی بەوە کرد، سەردانەکەی دوێنێی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ فەڕەنسا و بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی “جی حەوت” و هەروەها فرۆشتنی نەوتی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیەن.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە دوای دابەزینی نرخی تمەنی ئێرانی لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئەو وڵاتەدا، تائێستا نرخی تمەن هاوشێوەی ئێستا بەرزنەبووەتەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل