Shadow Shadow

تلکێف؛ لەکاتى سەردانى گۆڕستان دوو بنەماڵە بوەتە شەڕیان و دوو کەس کوژران

14:14 یه‌ك شه‌ممه‌ 11 ئاب 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

بەشێک لە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، دوو کەس لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای دهۆک کوژراون، بەڵام پۆلیسی دهۆک ڕەتى دەکاتەوە ئەو ڕوداوە لەو سنورە ڕویدابێت.

.

ئەمرۆ یەکەشەممە، 11ى ئاب، 2019، کەهاوکاتە لەگەڵ یەکەم ڕۆژى جەژنى قوربان، چەند سایتێکی عێراقی هەواڵی کوشتنی دووکەسیان بڵاوکردەوە، گوایە ئەو ڕوداوە لەسەر کیشەی کۆمەڵایەتی بووە لە پارێزگای دهۆک.

.

لەوبارەیەوە هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک تایبەت بەناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەو هەواڵانەی کە لە هەندێ سایت ئەمڕۆ بڵاوبوونەوە دوورن لە ڕاستییەوە، ئەو ڕوداوە هیچ پەیوەندی بە پارێزگای دهۆکەوە نییە، چونکە لە بنەڕەتدا ئەو شوێنەی کە کێشەکەی تێدا ڕویداوە سەر بە پارێزگای دهۆک نییە”.

.

لەبارەى ڕوداوەکەوە وتەبێژەکەى پۆلیسی دهۆک ئاشکراى کرد: “کێشەکە لە گوندی ‘تەل عەدەس’ ڕویداوە، کە لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە قەزای ‘تلکێفە’ لە پارێزگای نەینەوا، کێشەکەش لەنێوان دوو بنەماڵدا ڕویداوە کە پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتییان هەبووە، ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژن لەکاتی سەردانکردنی  گۆرستانی گوندەکە ڕوبەڕوی یەکتربوونەتەوە”.

.

بەگوێرەى زانیارییەکانى پۆلیسی دهۆک، شەڕە تەقە لە نێوان ئەو دووبنەماڵەیە ڕویداوە، بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون، چەند کەسێکیش برینداربوون، ئێستاش  بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل