fbpx
Shadow Shadow

ترەمپ گەمارۆی سەر هواوی لابرد

14:47 شه‌ممه‌ 29 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

هەردوو سەرۆکى ئەمریکا و چین ڕێککەوتن لەسەر وەستانی شەڕی بازرگانی و دەستپێکردنەوەى گفتوگۆکان کە بوو بووەهۆى خاوکردنەوەى جموجوڵی بازرگانی جیهانی.

لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا چینییەکەى، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، لەمەودوا ڕێگە بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەدات کەلوپەلی تەکنەلۆجی بە کۆمپانیای هواوی چینی بفرۆشن و سزاکانى سەری هەڵگرت.

ترەمپ ڕاشیگەیاند، “کۆت و بەندەکانى سەر کۆمپانیای هواوی کەمدەکاتەوە و سیستمی نوێی باج و گومرگیش لەسەر کەلوپەلە چینییەکان ڕادەگرێت وەک دەسپێکی دەستپێکردنەوەى گفتوگۆ بازرگانییەکان.

بەڵام ترەمپ جەختیکردەوە کە کۆمپانیای هواوی لە لیستى ڕەشی بازرگانی ئەمریکادا ناسڕێتەوە.

ترەمپ وتیشی، “لە بەرانبەردا کۆمپانیا چینییەکان ڕەزامەندبوون لەسەر کڕینی کەلوپەلی کۆمپانیا ئەمریکییەکان.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل