fbpx
Shadow Shadow

ترەمپ: کورد شەڕى بۆمانکرد بەڵام پارەی زۆرمان پێدان

15:10 دوو شه‌ممه‌ 07 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، “کورد شەڕى بۆمان کرد بەڵام پارە و پێداویستییەکی زۆرمان پێداوون بۆ ئەو کارە، چەند دەیەیە کوردەکان شەڕی تورکیا دەکەن، بەڵام نزیکەى سێ ساڵە من وەستاندوومە.”

.

لەدوای کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا و پێدانی گڵۆپی سەوز بۆ ئۆپراسیۆنەکەى تورکیا لە ڕۆژئاوا، ترەمپ لە چەند تویتێکدا دەڵێت، “کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەو “شەڕە گاڵتەجاڕییە بێکۆتاییە” بهێنین و سەربازەکانمان بگەڕێنینەوە نیشتمان، ئێمە لە شوێنێک شەڕ دەکەین کە سودی بۆمان هەبێت، ئێمە تەنها بۆ بردنەوە شەڕ دەکەین.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “تورکیا، ئەوروپا، سوریا، ئێران، عێراق، ڕوسیا و کوردەکان پێویستە ڕێگەچارەیەک بدۆزنەوە و ئەوەش کە دەیانەوێت چی لەو داعشە دەستگیرکراوەکان بکەن چونکە (دراوسێکانیان) چەندین ساڵە شەڕی داعش دەکەن و دوژمنایەتی دەکەن.”

.

نوسیویەتی، “(داعش) حەوت هەزار میل لە ئێمەوە دورە و ئەگەر لە دەوروبەری ئێمە دروستبێتەوە دایدەمرکێنینەوە.”

 

 

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل