fbpx
Shadow Shadow

ترەمپ کاتی ڕاگەیاندنی “پلانی سەدەى” ئاشکراکرد.. ئەى پلانەکە چییە؟

10:32 هه‌ینی 24 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو پلانەکەى بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە ماوەیەكی زۆرە چاوەڕوانە ئاشكرا دەکات.

.

ترەمپ لە لێدوانێکیدا لەناو فڕۆكە تایبەتیەكەی سەرۆكایەتی ئەمریكا كە بە “ئێر فۆرس وەن” ناسراوە بە ڕۆژنامەنوسان وت، “هەفتەی داهاتوو پێش سەردانەكەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بۆ واشنتۆن پلانی ئاشتی ڕادەگەیەنم كە ماوەیەكی زۆرە چاوەڕوانین.”

.

ڕونیشیكردەوە، “لە سەرەتادا كاردانەوەی فەلەستینیەكان نەرێنی دەبێت بەڵام پلانەكە بە سودی ئەوانیش كۆتایی دێت، پلانەكە پلانێكی مەزنە و سەركەوتن بەدەستدەهێنێت.”

.

پلانی ”ڕێككه‌وتنی سه‌ده‌” چییە؟

بەڵام فەڵەستینییەكان پلانەكەی ترەمپ ڕەتدەكەنەوە و بە “زلـلەى سەدە” ناوی دەبەن، پێشتر سەرۆكایەتی فەلەستین ئاشكرایكرد بوو کە ئەگەر پلانەكەی ئەمریكا بەم شێوەیەی ئێستای رابگەیەنرێت ئەوا ئامادەكاری دەكەن بۆ پاراستنی مافی ڕەوای خۆیان.

.

ئەبو ڕەدینە، وتەبێژی سەرۆكایەتی فەڵەستین لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدابوو، “داواكارین ئیسرائیل وەك دەسەڵاتێكی داگیركار بەرپرسیارێتی تەواوی خۆی بگرێتەئەستۆ”، هەروەها ئیسرائیل و ئەمریكاشی لە پێشێلكردنی هێڵی سور ئاگادركردبوەوە.

.

لەلایەكی ترەوە، بزوتنەوەی حەماس هەڕەشەی شكستپێهێنانی پلانەكەی ئەمریكا دەكات و جەختیکردەوە کە “هەر پلانێك تێیدا مافەكانی گەلی فەلەستین و خاكەكەی و پیرۆزیەكانی نەپارێزێت تێناپەڕێنرێت.”

.

هەرچەندە تائێستا ناوەڕۆکی پلانەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بەپێی زانیاریی و دزەپێکراوەکان، پلانەكەی ترەمپ بریتیە لە دروستكردنی سندوقێكی وەبەرهێنانی جیهانی بۆ پشتگیری ئابوری فەڵەستین و دەوڵەتە عەرەبیە هاوسێكانی و ڕێگەیەك لەنێوان خۆرئاوای فەڵەستین و كەرتی غەزە دروست دەكرێت.

.

پێشتریش جارید كۆشنەر، ڕاوێژكاری كۆشكی سپی ئاشكرایكرد بوو کە “لە قۆناغی یەكەمی پلانەكەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشنیازكراوە بە وەبەرهێنان بەبڕی 50 ملیار دۆلار لەسەر خاكی فەڵەستین و میسر و ئەردەن و لوبنان، هەروەها دروستكردنی رێگە بەبڕی پێنج ملیار دۆلار لە ئیسرائیلەوە بۆ بەشی خۆرئاوای فەڵەستین.”

.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ڕێككه‌وتنه‌كه‌ چه‌ندین ماده‌ی تێدایه‌ له‌ دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان وه‌ك؛ پێدانی قودس به‌ ته‌واوی به‌ ئیسرائیل و به‌رده‌وامی بوونی به‌شێكی زۆری ئۆردوگا جوله‌كه‌ نشینه‌ نایاساییه‌كانی كه‌رتی خۆرئاوا.

.

باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ پلانه‌كه‌دا باس له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن په‌نابه‌ری فه‌ڵه‌ستینی نه‌كراوه‌ كه‌ ئیسرائیل له‌ زێدیان ڕایگواستوون.

.

بڕیارە ڕۆژی سێشەممەى داهاتوو،28ی کانونی دووەمی 2019، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی ئەمریكا بكات و لە كۆشكی سپی چاوی بە دۆناڵد ترەمپ بكەوێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل