Shadow Shadow

ترەمپ ڕوبەڕوبوونەوەى داعش بۆ لەمەودوا دەخاتە ئەستۆى چەند وڵاتێک

08:50 پێنج شه‌ممه‌ 22 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەرکى ڕوبەڕوبوونەوەى داعش لە ئەستۆى پێنج وڵاتە، کە عێراق یەکێکە لەو وڵاتانە، ئاماژەى بەوەشکرد، لەماوەیەکى کورتدا توانیویانە داعش لەناوببەن.

,

لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند: “ئەو هێزانەى ئێمە سەرکردایەتیمان دەکردن توانیان خەلافەتى داعش لەناو ببەن، بەڵێ 100% ئەو خەلافەتەمان لەماوەیەکى کورتدا لەناو برد”.

,

ترەمپ، لەبارەى سەرهەڵدانەوەى داعش ئاماژەى بەوەکردووە: “پێوستە ڕوسیا، ئەفغانستان، ئێران، تورکیا و عێراق ڕوبەڕووى داعش ببنەوە لە داهاتوودا”.

,

سەرۆکى ئەمریکا ئەوەشى خستوەتەڕو: “ئەو هەموو وڵاتە ناچارن شەڕى داعش بکەن، دەیانەوێت ئێمە تا 10 ساڵى دیکە لەوێ بین و ئەوە بکەین؟ واى بۆ ناچم”.

,

ئەو وتانەى ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ کەمکردنەوەى ژمارەى سەربازانى ئەمریکا لە عێراق و سوریا، هەروەها هەوڵدان بۆ کشانەوە لە ئەفغانستان، شارەزایانى بوارى سەربازیش هۆشداری دەدەن لەوەى بە چوونە دەرەوەى ئەمریکا لەو وڵاتانە بۆشایی ئەمنى و سەربازى دروست بێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل