fbpx
Shadow Shadow

"چەندین بژاردەى خرابووە بەردەست"

ترەمپ چۆن لە هاوینەهەوارێکەوە بڕیارى کوشتنى قاسمى سولەیمانى دەرکرد؟

14:41 شه‌ممه‌ 04 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

لەدواى زیادبوونى چالاکییەکانى هێزە نزیکەکانی ئێران لە عێراقدا بۆ بە ئامانجگرتنى سەربازانى ئەمریکى، تیمێکى ئاسایشى نەتەوەیى ئەمریکا پلانى چارەسەرکردنى دۆخەکە دادەنیێن دواى ئەوەى زانیاریی کۆدەکەنەوە کە جموجۆڵەکانى سولەیمانى گەیشتووەتە قۆناغى مەترسیدار، هەرچەندە تیمەکە چاوەڕوانى ئەوە ناکەن ترەمپ بە بڕیارى کوشتنى مەترسیدارترین سەرکردەى ئێرانى ڕازى بێت، بەڵام ئەوەى کە دەیبینن چاوەڕواننەکراو دەبێت.

.

ڕۆژنامەى لۆسئەنجلس تایمزى ئەمریکی بڵاویکردەوە، کاتێک ترەمپ بۆ بەسەربردنى پشوویەک دەچێتە هاوینەهەوارى مارگۆلا لە ویلایەتى فلۆریدا، تیمێکى ئاسایشى نەتەوەیى ئەمریکا خۆیان دەگەیەننە لاى و ئاگادارى دەکەنەوە کە پلان و مەترسییەکانى ئێران دوو هێندە زیادیان کردووە دژى هێزەکانى ئەمریکا کە دواهەمینیان هەڵکوتانە سەر باڵێۆزخانەیەى ئەمریکایە لە بەغدا لەلایەن حەشدى شەعییەوە و پێش ئەوەش کوشتنى سەربازێکى دیکەیان لە کەرکوک.

.

تیمەکە لە وەزیرەکانى بەرگری و دەرەوە و سەرۆکى دەستەى هێزە هاوبەشەکانى ئەمریکا پێکهاتبوو.

ترەمپ چۆن لە هاوینەهەوارێکەوە بڕیارى کوشتنى قاسمى سولەیمانى دەرکرد؟

.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، ئەو تیمە چاوەڕوانى ئەوە نەبوون ترەمپ بیرۆکەى کوشتنى قاسمى سولەیمانى کە ناویشى لە لیستى تیرۆرى ئەمریکادا و پلانى کوشتنى سەربازە ئەمریکیەکانیشى داڕشتووە، پەسەند بکات.

.

بەرپرسێکى ئەمریکى بە ڕۆژنامەکەى وتووە، تیمەکە چەند بژاردەیەکیان خستووەتە بەردەم ترەمپ بۆ ئەوەى ئەمریکا جێبەجێیان بکات، لە نێویشیاندا بەئامانجگرتنى قاسم سولەیمانى بوو کە دواتر ترەمپ بەو بژاردەیە ڕازى بوو.

.

بەرپرسەکەى ئەمریکا کە ئاگادارى ئەو پرسەیە وتویەتى، بەشێوەیەکى چاوەڕواننەکراو ترەمپ لەسەر بژاردەى کوشتنى سولەیمانى ڕازى بووە و بەشێک لە ڕاوێژەکارە توندەکانیشى لە کەیسى ئێراندا بۆ ئەو بڕیارە پشتیوانیان کردووە.

.

دوابەدواى هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکاش لە بەغدا، مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ ترەمپدا و بە ئامادەبوونى چەند بەرپرسێکى پنتاگۆن کۆبونەتەوە و تاوتوێى چەند بژاردەیەکیان کردووە بۆ وەڵامدانەوەى دەستدرێژییەکانى ئێران کە لەڕێگەى حەشدى شەعبیەوە جێبەجێیان دەکات.

 

.

سولەیمانیش هەستى بەوە نەکردووە پلانى کردنەئامانجى داڕێژراوە، لەکاتێکدا لەپشت پەردەوە ترەمپ و تیمەکەى لە پنتاگۆن بۆ خستنەگەڕى ئەوپەڕى هەوڵەکان بۆ دیاریکردنى شوێنى سولەیمانى و جێبەجێکردنى پلانە سەربازییەکەیان ڕاسپاردووە.

.

دەزگاى هەواڵگریی ئەمریکا ئاگاى لەوە بووە کە سولەیمانى ماوەى چەند ساڵێکە بەردەوامە لە هاتوچۆى نێوان سوریا و لوبناندا، ئاگاشى لەوە بووە لەم چەند ڕۆژانەدا لە دیمەشقەوە دەچێتە بەغدا.

.

بەرپرسانى ئەمریکا باسیان لەوەکردووە کە سولەیمانى گرنگى بە ئاڕاستەى چوون و گەڕانەکانى نەداوە و خۆى نەشاردووەتەوە و سەرجەم هاتوچۆکانى بەئاسایى ئەنجامداوە.

.

ئەوەشیان خستووەتە ڕوو کە “سەردانەکەى ئەمجارەى سولەیمانى بۆ عێراق بە ئامانجێکى جیاوازتر بووە، جێبەجێکردنى پلانێکى گەورە لەدژى ئەمریکا لەچەند ناوچەیەکى ڕۆژهەڵاتتدا لەژێر سەریدا بووە.”

.

بەرپرسانى ئەمریکا کە قسەیان بۆ ڕۆژنامەکە کردووە و نەیانویستووە ناوى خۆیان ئاشکرا بکەن ئەوەشیان ڕوونکردووەتەوە، لەم ماوانەدا سولەیمانى سەردانى چەندین شوێنى جیاوازى ناوچەکەى کردووە کە ئەوان پێانوابووە سەرقاڵى جێبەجێکردنى پلانە گەورەکەیەتى.

.

بەرپرسێکى ترى ئەمریکا کە ئاگادارى پلانى کوشتنەکەى سولەیمانیە وتوویەتى، “کۆدەنگییەک لە ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکادا کە لەگەڵ ترەمپدا کۆبونەوەتەوە دروست بووە ئەویش ئەوەیە مەترسییەکى گەورە لەئارادایە و بێ زانیارییەکانى هەواڵگریش هیچ کارێک نەکرێت”.

.

بەپێى وتەى بەرپرسانى عێراق کاتێک پلانەکەى ئەمریکا شەوى هەینى جێبەجێکراوە لەنزیک فڕۆکەخانەى بەغدا، تەرمى قاسم سولەیمانى لەنێو تەرمەکانى تردا بەموستیلەکەى دەستى ناسراوەتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل