fbpx
Shadow Shadow

ترەمپ: پشتیوانى لە تورکیا ناکەین بۆ هێرشەکانى سەر سوریا 

21:40 چوار شه‌ممه‌ 09 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

به‌ پێچه‌وانه‌ى لێدوانه‌كانى پێشویه‌وه‌، سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌ڵێت، هێرش كردنه‌ سه‌ر سوریا بیرۆكه‌یه‌كه‌ى خراپه‌ و ئه‌وه‌شیان به‌ڕونى گه‌یاندووه‌ته‌ توركیا و پشتیوانى لێناکەن.

,

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكیدا كه‌ كۆشكى سپى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا هۆشداریداوه‌ته‌ توركیا و ڕایگه‌یاندووه‌، هێرش كردنه‌ سه‌ر باكورى سوریا بیرۆكه‌یه‌كى خراپه‌ و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاش پشتیوانى ناکات، داواشى له‌ توركیا كرد كه‌مینه‌ ئاینییه‌كان بپارێزێت.

,

ترەمپ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌: “ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا پشتیوانى ئه‌و هێرشه‌ ناكات و ئه‌وه‌شى به‌ڕونى به‌ توركیا ڕاگه‌یاندووه‌، كه‌ ئه‌و پۆپراسیۆنه‌ بیرۆكه‌یه‌كى خراپه‌”.

,

سه‌رۆكى ئه‌مریكا باسى له‌وه‌ش كردووه‌، توركیا به‌ڵینى داوه‌ پارێزگارى له‌ كه‌مینه‌ ئاینییه‌كان و هاوڵاتییانى سڤیڵ بكات، هیچ كاره‌ساتێكى مرۆیش ڕونه‌دات و پابه‌ندیشیان كردووه‌ته‌ ئه‌و به‌ڵینه‌یه‌وه‌.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل