fbpx
Shadow Shadow

"لێدانی خەنجەر بو لە پشتەوە لە هەسەدە"

ترەمپ “پشتى لە کوردانى ڕۆژئاوا کرد” و چەند لایەنێکى نێودەوڵەتیش سەرزەنشتى دەکەن

18:56 دوو شه‌ممه‌ 07 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وتەبێژی هەسەدە هەڕەشەى ئەوە دەکات، بەشێکی زۆر لەو هێزانەیان دەکشێننەوە کە پاسەوانێتی دەستگیرکراوەکانی داعش دەکەن، برێت مەکگۆرکیش ڕەخنە لە هەڵوێستەکانى ترەمپ دەگرێت.

,

ئەمرۆ، دووشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2019، کینۆ جوبریل، بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕایگەیاند: “پێشتر لەلایەن ئەمریکاوە دڵنیاییمان دراوەتێ کە رێگەنادەن تورکیا هیچ ئۆپراسیۆنێکی سەربازی بکاتە سەر ناوچەکە، ئێمە بەتەواوەتی پابەندبووین بە رێککەوتنی ‘میکانیزمی ئەمنی’ نێوان تورکیا و ئەمریکا بۆ ناوچە سنورییەکان کە ئەمریکا زامنکەری بو، بەڵام لێدوانەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا چاوەڕواننەکراو بوون دەتوانین بڵێین لێدانی خەنجەر بو لە پشتەوە لە هێزەکانی سوریای دیموکرات”.

,

هەروەها مستەفا بالی وتەبێژی هەسەدە بە کەناڵی “CNN”ی ئەمریکی ڕاگەیاندووە: “لەئێستادا تورکیا هەڕەشەی جدی دەکات بۆ هێرشکردنە سەر خاکەکەمان، ئێمەش بە ناچاری بەشێکی زۆر لەو هێزەمان دەکشێنینەوە کە پاسەوانێتی دەستگیرکراوەکانی داعش دەکەن، ئەوەش بە مەبەستى ڕوبەڕوبوونەوەی سوپای تورکیا”.

,

بالی سەبارەت بە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە: “بەهۆی بڕیارەکەی ترەمپەوە هەست بە نائومێدییەکی زۆر دەکەین بەرامبەر بە ئەمریکا، چونکە هێرشەکەی تورکیا تەنها لەسەر ئێمەی کورد هەڕەشە نییە، بەڵکو لەسەر هەموو کەمە نەتەوەییەکانی دیکە هەڕەشەیە”.

,

 

ترەمپ "پشتى لە کوردانى ڕۆژئاوا کرد" و چەند لایەنێکى نێودەوڵەتیش سەرزەنشتى دەکەن

,

ئەمەش لەکاتێکدایە کە زیاتر لە چەندین هەزار دەستگیرکراوی چەکدارانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان، لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە پاسەوانی زیندانییەکانیان دەکرێت.

,

لەلایەکى ترەوە، برێت مەکگۆرک، نوێنەری پێشوی سەرۆکى ئەمریکا بۆ شەڕی داعش، ناڕەزایی خۆی دەربڕی بەرامبەر بڕیارەکەی ترەمپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە باکوری سوریا، لەوبارەشەوە ڕەخنەی توندى لە ترەمپ گرت.

,

مەکگۆرک ئاماژەی بەوەشکردووە: “ترەمپ سەربازانی سوپا ڕەوانەی شوێنی مەترسیدار دەکات بەبێ ئەوەی پاڵپشتیان بکات و لەپڕ هەڵدەچێت و هاوپەیمانانمان جێدەهێڵێت، کاتێک نەیاران فریوی دەدەن یان کە ڕوبەڕوی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی توند دەبێتەوە”.

,

هەروەها برێت مەکگورک لەبارەى هەڕەشەکانى مستەفا بالییەوە دەڵێت: “دۆناڵد ترەمپ زانیاری نییە کە چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش لای هێزەکانی سوریای دیموکراتن، نەک هێزەکانی ئەمریکا”.

,

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاندووە: “ئەو کارەی کە تورکیا دەیەوێت ئەنجامی بدات دژی بنەماکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە و ئێمە دژی ئەو هێرشەین”.

,

دوای بڕیاری کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن تڕەمپەوە، یەکەم بەرپرسی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی کە خۆى دەربڕی، لاهور شێخ جەنگی بو.

,

ترەمپ "پشتى لە کوردانى ڕۆژئاوا کرد" و چەند لایەنێکى نێودەوڵەتیش سەرزەنشتى دەکەن

 

,

لاهور شێخ جەنگى، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری لە تویتێکدا، ڕایگەیاندووە: “کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکوری سوریا دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی و توندووتیژی و ئەو ناسەقامگیری و توندووتیژییەش کاریگەری لەسەر عێراق دەبێت”.

,

لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەشکردووە: “هێزەکانی سوریای دیموکرات هاوبەشێکی پشتپێبەستراو بوون بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانان لە شەڕی دژ بە داعش، بۆیە ئەمریکا نابێت هەسەدە پشتگوێ بخات”.

,

لاى خۆشییەوە، هیلاری کلنتن لە تویتێکدا نوسیویەتی: “سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی دیکتاتۆری تورکیا و روسیاش رێککەوتووە و پشتی لە کورد کردووە”.

,

هێلارى کلنتن، ئاماژەی بەوەشکردووە: “ترەمپ پشتی لە باوەڕپیکراوترین هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە کردووە، کە کوردن”.

,

ئەو کاردانەوانە دوای ئەوە دێن، ئەمرۆ دووشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2019، ئەمریکا پاشەکشەی بە هێزەکانی کرد لەسەر سنوری تورکیا-سوریا، ئەمەش بەلای چاودێرانەوە وەکو “هەڵکردنی گڵۆپی سەوز” بۆ تورکیا لێکدەدرێتەوە.

,

ڕاستەوخۆش دوای ئەو بڕیارە، تورکیا ئەنجامدانی هێرشەکەیی ڕاگەیاند و ناوی ئۆپرسیۆنەکەشی ناوە “کانی ئاشتی”.

,

هێزەکانی سوریای دیموکراتیش لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانی خۆیان لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەربڕیی و ڕایانگەیاندووە: “ئامادەی ڕوبەڕوبوونەوەی هەر هێرشێکی تورکیان بۆ سەر خاکەکەیان”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل