fbpx
Shadow Shadow

کورد نوێکردنەوەی وێنە کۆنەکانی فەیسبوک دەگەیەنێتە ئەوروپا و ئەمریکا

ترەمپ و ڕۆناڵدۆ دەکەونە بەر هەڵمەتى بەکارهێنەرانى کورد لە فەیسبوک

12:48 یه‌ك شه‌ممه‌ 17 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

ئاڵنگاری نوێکردنەوەی پۆست و وێنە کۆنەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە هەرێمی کوردستان تا دێت زیاتر دەبێت و جگە لە کەسایەتییە دیارەکانی هەرێم، نوێکردنەوەکە کەسایەتییە جیهانییەکانی وەک ترەمپ و ڕۆناڵدۆ و چەندین کەسی دیکەی گرتووەتەوە و بەکارهێنەرانی هەرێم پۆستەکانیان نوێدەکەنەوە.

.

ماوەى چەند هەفتەیەکە هەڵمەتى نوێکردنەوەى پۆستە کۆنەکانى فەیسبوک بەشێوەیەکى بەرفراوان لە هەرێم بڵاوبووەتەوە، بەشێک لە بەکارهێنەران توشى شۆک دەبن، کاتێک دەچنە سەر تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک و دەبینن کە وێنە کۆنەکانیان لەلایەن هاوڕێکانیانەوە نوێکراوەتەوە.

.

هەڵمەتەکە ئێستا سنورى هەرێمى تێپەڕاندووە، بەکارهێنەرانى کورد لە فەیسبوک دواى بەئامانجگرتنى کەسایەتییە دیار و سیاسییەکانى کورد، دەستیان کردووە بە نوێکردنەوەى وێنە کۆنەکانى ئەستێرە جیهانییەکان و سیاسەتمەدارانى دیارى جیهان، لەناویاندا ڕۆناڵدۆ و دۆناڵد ترەمپ.

.

چی گۆڕاوە؟

ترەمپ و ڕۆناڵدۆ دەکەونە بەر هەڵمەتى بەکارهێنەرانى کورد لە فەیسبوک

عەلی حەمەساڵح سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان کە یەکێکە لەو سیاسەتمەدارانەى زۆربەیجار لەرێگەى فەیسبوکەوە پەیامەکانى دەگەیەنێت و کەوتووەتە بەر ئامانجى هەڵمەتەکە، کارەکە بە ئاسایی ناودەبات و دەربارەی پۆستە سیاسییەکانیشی دەڵێت، ئەوە بەشێک بووە لە ڕابردووی ئەوان.

.

عەلی حەمەساڵح، بە ناس کوردی ڕاگەیاند “شتێکی ئاساییە و بە ئاسایی دەبینم ئەو کەسانەی ئەو کارە دەکەن هەندێکیان وەک شتێکی خۆش دەیکەن، هەندێکیشیان دەڵێن بزانین چی گۆڕاوە لە ڕوخسارەوە بۆ مەوقیف”.

.

بەشێک لە بەکارهێنەرانى فەیسبوک پۆستە سیاسییەکانى پێشووى عەلى حەمەساڵحیان نوێکردووەتەوە، بەتایبەتى ئەو کاتانەى کە بزوتنەوەکەیان لەبەرەى ئۆپۆزسیۆندا بوون، وەک بەراوردکردنێک بۆ بە پۆستەکانى ئێستاى کە لە حکومەتدان.

.

عەلی حەمەساڵح وتى “ئەوە بەشێک بووە لە ژیانی سیاسی ئێمە و هیچ کێشەیەکمان لەگەڵیدا نییە”.

.

“گەنجی و هەزار عەیب”

بەشێک لە بەرپرسان چالێنجی تازەکردنەوەی وێنە کۆنەکانیان قۆستووەتەوە بۆ ڕەخنەگرتن لە ڕکەبەرەکانیان و دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە هەڵوێستى سیاسی بۆخۆیان تۆماربکەن.

.

محەمەد ئیسماعیل، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ، کە یەکێکە لەو کەسانەی بەر ئەو شاڵاوە کەوتووە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بە تەنزەوە نوسویەتی “جاران دەیانوت  پیری و هەزار عەیب، بەڵام لەم چالێنجی تازەکردنەوەی وێنە کۆنەکاندا، دەبێ بڵێین گەنجی و هەزار عەیب”.

.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکردووە “بۆ ئێمەو مانان، ئەم چالێنجە هەر باشترە، چونکە تەنها گۆڕینی ڕوخسارە، بەڵام قوڕ بەسەر ئەوانەی هەڵوێستیان گۆڕاوەو لە 2011 پارتیان ئەبردەوە کەرەج و ئێران و دەبابەیان ئەخوارد و ئێستا شەریکن لەگەڵیان”.

ترەمپ و ڕۆناڵدۆ دەکەونە بەر هەڵمەتى بەکارهێنەرانى کورد لە فەیسبوک

هەروەها شێرکۆ جەودەت، سەرۆکى فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان  نوسیویەتی “با پێش هەڵمەتەکە خۆم فریا بکەوم، هێرشی نوێکردنەوەی وێنە کۆنەکان بە توندی دەستیپێکردووە، وتم با فریای خۆم بکەوم پێش ئەوەی بکرێینە ئامانج”.

ترەمپ و ڕۆناڵدۆ دەکەونە بەر هەڵمەتى بەکارهێنەرانى کورد لە فەیسبوک

تازەکردنەوەی وێنەکان، جگە لەوەی لەنێو هاوڕێکاندا دەرچوو بەرەو کەسایەتییە سیاسی و هونەرییەکانی هەرێم، تەنانەت، چالاکوانانی کوردی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتەکەیان گەیاندووەتە ئەوروپا و ئەمریکا و زۆر وێنەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و ڕۆناڵدۆی، یاریزانی بەناوبانگی تۆپی پێ و ڕۆجێر فێدرێر و چەندین کەسایەتی دیکەیان نوێکردووەتەوە.

ترەمپ و ڕۆناڵدۆ دەکەونە بەر هەڵمەتى بەکارهێنەرانى کورد لە فەیسبوک

یادگار فایەق، ڕۆژنامەنوس و پێشکەشکاری دیاری کورد، بۆ ناس کورد ئاماژەی بەوەکرد “مادام ئەو شتەی زۆربەمان بەکاریدەهێنین ناوی تۆڕی کۆمەڵایەتییە، کەواتە شتێکی زۆر ئاساییە و کاتێک ئێمە وێنەیەک بڵاودەکەینەوە دەزانین کە زۆر بە ئاسانی دەربردرێت، بۆیە ئەوەش ئاساییە هەبێت هەر وەک سەیرکردنەوەی ئەلبومە کۆنەکانی ماڵەوەمان کە هەموومان لەکاتی سەیرکردنیان پێدەکەنین، بەڵام ئێستا ئەلبومەکە کەمبووەتەوە و هاتووەتە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل