Shadow Shadow

ترەمپ و ئەردۆگان لەبارەى سوریاوە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیان ئەنجامدا

08:32 پێنج شه‌ممه‌ 29 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

شەوى ڕابردوو لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا تەرەمپ و ئەردۆگان بارودۆخى سوریایان تاووتوێکرد، جەختیان لەسەر هەماهەنگى هەردوولا کردووەتە سەبارەت بە سوریا.

,

بە گوێرەى هەواڵێکى ئاژانسى ئانادۆڵۆى تورکى، شەوى ڕابردوو لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆڤان، سەرۆکى تورکیا، گفتوگۆیان لەبارەى پەیوەندییەکانى هەردوولا و بارودۆخى سوریا کردووە.

,

سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیاوە بە ئاژانسە تورکییەکەى ڕاگەیاندووە، ئەردۆگان و ترەمپ ڕێککەوتون لەسەر پاراستنى هاوڵاتیانى ئەدلیب و هەماهەنگى کردن بۆ ئەوەى نەهێڵن هیچ قەیرانێکى مرۆیی لە سوریادا ڕوبدات.

,

ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە پاش ئەوە دێت، لە ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا تورکیا و ئەمریکا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ سوریا رێككه‌وتن، هه‌رچه‌نده‌ ورده‌كاریی رێككه‌وتنه‌كه‌ بۆ راگه‌یاندنه‌كان ئاشكرانه‌كراوه‌، به‌ڵام پێشتر توركیا داوایكردبوو به‌ قوڵایی 32 كیلۆمه‌تر بچێته‌ ناو خاكی سوریا و ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌ سورییه‌كان كه‌ له‌ توركیا نیشته‌جێن بنیاتبنێت، به‌ڵام هه‌سه‌ده‌ ئه‌و داواكارییه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ و پێشنیازی كرد، توركیا به‌ قوڵایی 5 تا 7 كیلۆمه‌تر له‌ باكوری سوریا ناوچه‌ی ئارام دروستبكات و كورد و هێزه‌كانی ئه‌مریكاش چاودێری ئه‌و ناوچه‌یه‌ بكه‌ن.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل