fbpx
Shadow Shadow

ترەمپ وێنەی ئەو سەگەی بڵاوکردوە کە شوێنی بەغدادی دۆزییەوە

13:45 سێ شه‌ممه‌ 29 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە هەژماری خۆی لەتویتەر وێنەی ئەو سەگەی بڵاوکردووە کە بەشداریی لە پڕۆسەی ڕاوەدوونان و دۆزینەوەی بەغدادی کردووە و ناوەکەى ئاشکرا نەکرد.

.

ئەمڕۆ(سێشەممە، 29ى تشرینی یەکەمی 2019)، دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، وێنەی ئەو سەگەی بڵاوکردووە کە بەشداریی لەپڕۆسەی ڕاوەدوونان و دۆزینەوەی بەغدادی کردبوو لە سوریا، ڕاشیگەیاند، ناوی سەگەکە پارێزراوە و ئاشکرا ناکرێت، سەگەکەشی بە “ئازا و جوان” وەسفکرد، وتیشی ئەو سەگە “ئەرکێکی مەزنی ئەنجامداوە”.

.

هاوکات،مارک میلی، سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند،” بەهیچ شێوەیەک زانیاری لەسەر ئەو سەگە بڵاوناکەنەوە، بەڵام ترەمپ پیێوابووە باشتر وایە وێنەی سەگەکە بڵاوبکرێتەوە بێ ئەوەی ناوەکەی ئاشکرا بکرێت”.

.

سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی ئەمریکا، ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەو سەگە ڕۆڵی باڵای هەبووە لە دۆزینەوەی شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەى ڕێکخراوی داعش، ئەوەشی ڕوونکردوەتەوە سەگەکە سەر بەهێزە سەربازییە تایبەتییەکانی ئەمریکایە و لەکاتی بەشداریکردنی لە پڕۆسەی کوشتنی بەغدادی لە نزیک شاری ئیدلب بریندار بوو، بەڵام دوای وەرگرتنی چارەسەر چاک بووەتەوە.

ترەمپ وێنەی ئەو سەگەی بڵاوکردوە کە شوێنی بەغدادی دۆزییەوە

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل