ناس کورد-
سەرۆکى ئەمریکا، وتەبێژى هاوسەرەکەى میلانیاى وەک وتەبێژى کۆشکى سپی دامەزراند.
.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا، ستیفان گریشامى وەک وتەبێژى کۆشکى سپى دیاریکرد، کە پێشتر وتەبێژى میلانیا ترەمپ، خانمى یەکەمى ئەمریکا بوو.
.
لە تویتێکدا، میلانیا ترەمپ، خانمى یەکەمى ئەمریکا ڕایگەیاند، خۆشحاڵم کە ڕایبگەیەنم، ستیفان دەبێت بە وتەبێژى فەرمى کۆشکى سپی و بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى.
.
میلانیا ئاماژەى بەوەشکردووە، ستیفانى لە ساڵى 2015 کاریان لەگەڵدا دەکات.