fbpx
Shadow Shadow

داوای تێچووی بنكه‌ ئاسمانییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌كات‌

ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی سزای توند بەسەر عێراقدا دەکات

09:09 دوو شه‌ممه‌ 06 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای توند بەسەر عێراقدا دەکات و دەڵێت، ئەگەر ناچار بكرێن به‌ كشانه‌وه‌ له‌ عێراق سزایەک بەسەر عێراقدا دەسەپێنن، لە سزاکانی سەر ئێران زۆر قورستر بن.

.

دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە لێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند :”ئەمریکا دەستبەرداری عێراق نابێت، تەنها لە بەرامبەر ئەوەدا نەبێت کە عێراق تێچووی دروستکردنی ئەو بنکە ئاسمانیەمان بداته‌وه‌ کە لە بەغدا دروستمانکردووە”.

.

جەختیشیکردەوە، ئەو بنکە ئاسمانییە ملیارەها دۆلاری تێچووە و ئەگەر ناچار بکرێن عێراق جێبهێڵن، ئەوانیش عێراق ناچار دەکەن تێچووه‌كه‌ی بدەنەوە.

.

ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد :”ئەگەر دەسەڵاتدارانی عێراق سوربن لەسەر دەرکردنی هێزەکانمان، ئەوا سزایەکیان بەسەردا دەسەپێنین کە وێنەی نەبووە و تەنانەت لەو سزایانەش قورستر دەبێت کە بەسەر ئێراندا سەپێندراوون”.

.

هەڕەشەکانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا  له‌ دەسەڵاتدارانی عێراق لەکاتێکدایە، دوێنێ (یه‌كشه‌ممه‌) پەرلەمانی عێراق، پڕۆژە یاسایه‌كی بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق پەسەند کرد.

.

کوشتنی هەریەک لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و چەند بەپرسێکی دیکەی حەشد و پاسداران لەلایەن ئەمریکاوە لە بەغدای پایتەخت، كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێكه‌وته‌وه‌ و گرژی و ململانێكانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ی برده‌ ئاستێكی تر.

 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل