fbpx
Shadow Shadow

ترەمپ هەوڵەکانى لەکارخستنى بە “کودەتا” ناودەبات

08:38 چوار شه‌ممه‌ 02 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ هەوڵى دیموکراتەکانى بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى لەگەڵ سەرۆکى ئۆکرانیا بە هەوڵدان بۆ “کودەتا” ناوبرد.

.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا لەچەند تویتێکدا نوسیویەتى “گەیشتومەتە ئەو دەرەنجامەى کە ئەوەى ڕوودەدات بۆ لەکارخستن نییە، بەڵکو کودەتایەکە بە ئامانجى دەستگرتن بەسەر دەسەڵات و دەنگى خەڵک و هەموارى دووەمى دەستور و ئاین و سوپا و دروستکردنى دیوارى سەر سنور”.

.

ترەمپ هێرشێکى هەمەلایەنەى لەهەموو ئاڕاستەکانەوە دەستپێکردووە، دواى ئەوەى دیموکراتەکان لە ئەنجومەنى نوێنەران هەوڵەکانیان بۆ لێکۆڵینەوە لێى دەستپێکرد بە تۆمەتى سود وەرگرتنى خراپ لە دەسەڵات.

.

هەوڵەکان دواى تۆمارکردنى سکاڵایەک هات لەبارەى پەیوەندییەکى تەلەفۆنى نێوان ترەمپ و سەرۆکى ئۆکرانیا کە لە 25ى تەمموز ئەنجامدراوە.

.

ئەو سکاڵایە پاڵى بە دیموکراتەکانەوە نا کە کۆنتڕۆڵى ئەنجومەنى نوێنەرانیان کردووە دەست بە هەوڵەکانیان بکەن بۆ لێکۆڵینەوە بە تۆمەتى بەکارهێنانى خراپى دەسەڵات لەلایەن سەرۆکەوە.

.

ئەنجامى لێکۆڵینەوەکە بڕیاردەدات لەبارەى ئەوەى کە ئایا تۆمەتبارکردنى ترەمپ لە ئەنجومەنەکە بخرێتە دەنگدانەوە یان نا تا دواتر پرسەکە رەوانەى ئەنجومەنى پیران بکرێت، کە دەتوانێت ترەمپ تۆمەتبار بکات و لەکارى بخات، یان بێبەرى بکات لەو تۆمەتە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل