fbpx
Shadow Shadow

ترەمپ: هەزاران کەس لە خۆپیشاندانەکانى ئیراندا کوژراون و هەزارانى دیکەش دەستگیرکراون

10:06 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، هەزاران کەس لە خۆپیشاندەرەکانى ئەمدوایەى ئیراندا کوژراون، دەشڵێت، هەزارانى دیکەش دەستگیرکراون و بەو ڕێژەیەش خەڵکێک چارەنوسیان نادیارە.

,

لەمیانى بەڕێوەچونى کۆنگرەى ئاى ئەى سى (ئەنجومەنى ئیسرائیلى-ئەمریکى) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند: “حکومەتى ئیران پشتیوانى هەر جۆرە توندووتیژى و پشێوی و ئاڵۆزییەک لەسەرتاسەرى ناوچەکەدا دەکات، بەڵام گەورەترین قوربانیی ئەو کردەوانەى خەڵکى ئێرانن”.

,

ترەمپ قسەى لەسەر خۆپیشاندانەکانى ئەمدواییانەى ئێران کردووە وئاماژەى بەوەکردووە: “مانگى ڕابردوو هاوڵاتییانى ئێران بە مەبەستى چارەنوسێکى شکۆمەندانە چونە سەر شەقام و ناڕازى بوون لە دەسەلاتدارەکانیان، بەڵام لەلایەن ئەو حکومەتە دیکتاتۆر و ستەمکارەوە بە کوشتنى سەدان و بەڵکو هەزاران کەس وەڵامدرانەوە”.

,

سەرۆکى ئەمریکا، باسى لە پچڕاندنى هێڵەکانى ئینتەرنێت کردووە، کە دەسەڵاتدارانى ئێران لەکاتى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکان پێى هەستابوون، وتویەتى: “من وا بیردەکەمەوە هەزارن کەس کوژراون و هەزارانى تریش دەستگیر کراون، شانبەشانى خەڵکى ئیران دەوەستینەوە لە دژى دەسەڵاتدارانى ئێران و هەنگاوى جدیتر دەنێین”.

,

پاش سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانى مانگى ڕابردووى ئێران بەهۆى گرانکردنى نرخى بەنزینەوە، تائیستا ژمارەى کوژراوان و دەستگیرکراوانى ئەو ڕوداوە بە تەمومژاوى ماوەتەوە و لایەنە نێودەوڵەتییەکان گومانیان لەو ژمارانە هەیە کە ئێران دەیانخاتەڕو.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل