fbpx
Shadow Shadow

ترەمپ: هاوپەیمانە کوردەکانمان رزگار کرد

22:02 پێنج شه‌ممه‌ 17 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

دوای نزیکەى پێنج کاتژمێر کۆبوونەوەی نێوان مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی تورکیا، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ئاگربەست ڕابگەیەنن و دۆناڵد ترەمپیش دەربارەی ڕێککەوتنەکە  وتى ” ئەمڕۆ ڕۆژێکی گەورەیە بۆ کوردەکان”.

.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەشارى تەکساس لەپاش راگەیاندنى رێککەوتنەکەى ئەمریکا و تورکیا ئەنجامیدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند :”من زۆر خۆشحاڵم بەو ڕێککەوتنە و ئەمە ڕۆژێکی مێژوویی و گەورەیە بۆ کوردەکان”.

.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێککەوتنەکە سودی تورکیا و ئەمریکا و کورد و هەمووانی تێدایە، پێویستە هەموو لایەک دڵخۆش بن بەو ڕێککەوتنە.

.

ترەمپ جەختیشیکردەوە “پێویستە واز لە شەڕ بهێندرێت و کێشەکان بە گفتوگۆی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل