fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

  ترەمپ موڵەتی‌ مانەوەی به‌شێك له‌ عێراقییەکانی له‌ ئه‌مریكا درێژكرده‌وه‌  

09:44 هه‌ینی 31 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەوان مۆڵەتێکی دیکەیان داوە بە عێراقییە کرستیانەکان بۆ ئەوەی لە ئەمریکا بمێننەوە.

.

ئەمڕۆ (هەینی 31ى کانوونی دووەمی 2020) دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە میانی وتارێکیدا لە ولایەتی مەشیگان، ڕایگەیاند:” ئەو کەسانەی کە باشەیان بەرامبەر ئەم وڵاتە کردووە هەوڵدەدەین یارمەتیان بدەین و ماوەی مانەوەیان لە ئەمریکا درێژدەکەینەوە، ئەوانەشی بوونەتە هۆکاری ئێش وئازار بۆمان دووریاندەخه‌ینەوە”.

.

ترەمپ، لە وتارەکەیدا بەڵێنی پێدانی موڵەتی مانەوەی زیاتری داوە بە توێژێک لە عێراقییەکان لە ئەمریکا و رونیكرده‌وه‌:” لە ئێستادا تاوتوێی درێژکردنەوەی موڵەتی مانەوەی کۆچبەرە عێراقییەکان دەکەین، لە کلدانە کاسۆلیکەکان”.

.

وتارەکەی ترەمپ، لە کاتێکدایە کە لە ئێستادا هەموو هەوڵەکانی خستوەتە گەڕ بە مەبەستی ئامادەباشی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوودا بەڕێوە بچێت، بە تایبەتی لە ولایەتی مەشیگان کە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 دا ترەمپ نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل