fbpx
Shadow Shadow

ترەمپ لە چاوەڕوانی سیسیدا: دیکتاتۆرە دڵخوازەکەم لەکوێیە؟

10:35 شه‌ممه‌ 14 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەى “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە کاتی چاوەڕوانی بۆ چاوپێکەوتنی، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسری بە “دیکتاتۆری دڵخواز” وەسفکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، لە پەراوێزی کۆبووەوەى جی حەوتدا، کاتێک ترەمپ لە هۆتێلەکەى لە شاری بیارتیز فەڕەنسی چاوەڕێی سیسی کردووە  بە دەنگی بەرز پرسیویەتی، “دیکتاتۆرە دڵخوازەکەم لەکوێیە؟”، بەشێوەیەک کە هەموو بەرپرسانی ئەمریکی و میسری گوێیان لێ بووە.

.

ڕۆژنامەکە دەشڵێت، کەسانی ئامادەبوو وەک گاڵتە وەریان گرتووە بەڵام سەرجەمیان بێدەنگ بوون.

بەرەبەیانى ڕۆژی 26ی ئابی 2019، زیاتر لە 10 بەرپرسی ئەمریکی و میسری چاوەڕێی گەیشتنی سیسییان دەکرد بۆ ئەو هوتێلەى کە کۆبوونەوەى ترەمپ و سیسی تێدا ئەنجام درا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل