fbpx
Shadow Shadow

ترەمپ لە تویتەر: با سوریا و ئەسەد کورد بپارێزن و شەڕى تورکیا بکەن بۆ خاکەکەى خۆیان

22:28 دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ترەمپ ڕایگەیاند، با سوریا و ئەسەد کورد بپارێزن و شەڕى تورکیا بکەن بۆ خاکەکەى خۆیان دەشڵێت: “بۆ ئێمە شەڕ بۆ سوریا بکەین؟”.

,

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە زنجیرە تویتێکدا لەسەر پرسى هێرشەکانى تورکیا بۆسەر باکورى سوریا وتى: “پاش ئەوەى داعش 100% لەناوبران، بریامدا بە کشانەوەى بەشێکى زۆرى هێزەکانمان لە سوریا، لێگەڕێن سوریا و ئەسەد کوردەکان بپارێزن و شەڕى تورکیا بکەن لەپێناو خاکەکەیان”.

,

لەبەشێکى ترى نوسینەکەیدا ترەمپ دەڵێت: “ئەوەى دەیەوێت یارمەتى سوریا بدات لە پاراستنى کوردەکان من کیشەم لەگەڵیدا نییە، ئەگەر ڕوسیا بێت یان چین یان ناپلیۆن پۆناپارت، هیوادارم کارى باش بکەن و ئێمە 7000 مایل لێوەیان دوورین”.

,

ترەمپ ئەوەشى وت: “هەندێک دەیانەوێت ئێمە لەدوورى 7000 مایلەوە سنورى سوریا بپارێزین، کە ئەسەدى دووژمنمان سەرۆکێتى، من دەمەوێت خەمى سنورى باشورى وڵاتەکەى خۆم بخۆم”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل