fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ترەمپ لەسەر دڕاندنى وتارەکەى لەلایەن پیلۆسییەوە هاتەدەنگ

22:40 هه‌ینی 07 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا، نانسى پیلۆسى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى تۆمەتبارکرد بە ئەنجامدانى “تاوان”، بە دڕاندنى کۆپى وتارەکەى لەکاتى خوێندنەوەیدا لەسەر بارودۆخى حکومەتى فیدراڵى.

.

ترەمپ بە ڕۆژنامەنوسانى ڕاگەیاند “پێموایە ئەوە کارێکى ئابڕوبەرانە بوو، کارێکى نایاسایی بوو، ئەو یاساى پێشێلکرد”.

.

لاى خۆیەوە، گلین کیرشنەر شیکەرەوەى یاسایی و داواکارى گشتى پێشووى فیدراڵى ڕەخنەى لە وتەکانى ترەمپ گرت و دەڵێت کۆپى وتارەکەى ترەمپ تۆمارێکى فەرمى نییە.

.

کیرشنەر لە نامەیەکى نوسراودا بۆ پێگەى “زە هیل” باسى لەوەکردووە “یاساى فیدراڵى کە زیانگەیاندن بە تۆمارى گشتى یان بەڵگەنامەى حکومى قەدەغەدەکات، بەسەر ئەو بارودۆخەدا ناسەپێت”.

.

پیلۆسى ڕۆژى سێشەممە هۆکارى دڕاندنى کۆپى وتارەکەى ترەمپى گێڕایەوە بۆ ئەو “درۆیانە”ى لە وتارەکەدا هەبوون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل