fbpx
Shadow Shadow

ترەمپ لەبارەى “مۆبایلە تایبەتەکەیەوە” ڕونکردنەوە دەدات

09:54 شه‌ممه‌ 07 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ ئەو ڕاپۆرتانەى ڕەتکردەوە کە باس لەوەدەکەن تا ئێستا مۆبایلە تایبەتەکەى بەکاردەهێنێت.

.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکى لە تویتێکدا ڕایگەیاند “کەناڵى سی ئێن ئێن بانگەشەیەکى ناڕاستى بڵاوکردووەتەوە کە تا ئێستا مۆبایلى تایبەتى خۆم بەکاردەهێنم، سەرەڕاى هۆشدارییە ئەمنییەکان لەو بارەیەوە. ئەو زانیاریی و ڕاپۆرتانە بەتەواوى ناڕاستن”.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، چەند ساڵێکە مۆبایلى تایبەت بەخۆى نییە و هیچ مۆبایلێکى بەکارنەهێناوە جگە لەوەى کە لایەنە فەرمییەکان بۆیان دابینکردووە.

.

پێشتر کەناڵى سی ئێن ئێن لەزارى چەند بەرپرسێکى پێشووى ئەمریکاوە بڵاویکردبووەوە، ترەمپ تا ئێستاش ئەو مۆبایلە تایبەتەى بەکاردەهێنێت، کە پێش ئەوەى ببێتە سەرۆک پێی بووە.

.

باسى لەوەشکردبوو، ترەمپ لەچەند هەفتەى ڕابردوودا پەیوەندى تەلەفۆنى بەو مۆبایلە تایبەتە ئەنجامداوە، بەبێ گوێدانە هۆشدارییە بەردەوامەکان لەبارەى ئەگەرى گوێلێگرتنى پەیوەندییەکان لەلایەن لایەنى دەرەکییەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل