fbpx
Shadow Shadow

ترەمپ: لەبارەى دۆخى سوریا لەگەڵ تورکیا و کوردەکان قسە دەکەم

16:49 پێنج شه‌ممه‌ 10 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند “لەبارەى دۆخى سوریاوە لەگەڵ تورکیا و کوردەکان قسەدەکات.

.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا لە هەژمارى خۆى لە تویتەر رایگەیاند “تورکیا ماوەیەکى زۆرە پلان بۆ هێرشکردنە سەر کوردەکان دادەڕێژیت.

.

لە بەشێکى ترى تویتەکەیدا ترەمپ هۆشدارى دایە تورکیا کە ئەگەر رێز لە بنەماکانى گەمەکە نەگرێت لە سوریا، رووبەڕووى سزایەکى زۆرى ئابورى دەبێتەوە و ئەو کات لە ڕووى مادییەوە زیانێکى زۆر دەکات.

.

سەرۆکى ئەمریکا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، هیچ سەربازێکى ئەمریکى لە شوێنى ناوچەى لەشکرکێشییەکەى تورکیا نییە و هەوڵ دەدات کۆتایى بەو شەڕە بهێنێت کە لەو ناوچەیەدا هەیە.

.

ئاماژەى بەوەش کرد، لەبارەى دۆخى سوریاوە لەگەڵ تورکیا و کوردەکان گفتوگۆ دەکات و لەنزیکەوە چاودێرى دۆخەکە دەکات.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل