Shadow Shadow

ترەمپ: فرۆکەیەکى ئێرانمان لە گەرووى هورمز خستەخوارەوە

22:42 پێنج شه‌ممه‌ 18 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا، رایگەیاند “فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى ئێرانمان لە گەرووى هورمز، خستۆتە خوارەوە و تێکشکاندووە”.

 

.

بەوتەى سەرۆکى ئەمریکا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئێرانییەکە چاودێرى کەشتى یوئێس ئێس بۆکەسەرى کردووە لە گەروى هورمز و بەو هۆیەوە تێکیانشکاندووە.

 

.

هاوکات سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، به‌هۆى سزا سه‌پێنراوه‌كانى ئه‌مریكاوه‌ ئێران له‌عێراقدا پاشه‌كشه‌ى كردووه‌.

.

 

له‌لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى، دۆناڵد تڕه‌مپ، سەرۆکى ئەمریکا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد‌، ئێران بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ى كێشه‌ بۆ زۆر وڵات و ڕێكکه‌وتنى ئۆباماش له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا كاره‌سات بوو.

.

ئه‌وه‌شى ڕونكردووه‌ته‌وه‌، به‌هۆى سه‌پاندنى سزاكان به‌سه‌ریدا، ئێران له‌ عێراق و یه‌مه‌ن پاشه‌كشه‌ى كردووه‌ و ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت مامه‌ڵه‌یه‌كى نوێترى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، به‌ڵام له‌و كاره‌یاندا په‌له‌یان نیه‌.

.

له‌باره‌ى ناردنى شاند بۆ ئه‌و وڵاته‌، تڕه‌مپ ڕه‌تیكرده‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى دانوستان و ڕێكکه‌وتن شاندى تایبه‌ت ڕه‌وانه‌ى ئێران بكات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل