fbpx
Shadow Shadow

ترەمپ باسى سەرکردەى نوێی داعش دەکات “دەزانین کێیە”

17:41 هه‌ینی 01 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئێستا ڕێکخراوى داعش سەرکردەیەکى نوێی هەیە و بەدیاریکراوى دەزانن کێیە و ناسنامەى چییە.

.

ترەمپ ئەمڕۆ لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، دەزانن ئەو سەرکردە نوێیە کێیە کە داعش بۆخۆى دیاریکردووە، لەدواى کوژرانى ئەبوبەکر بەغدادییەوە، بەبێ ئەوەى باسى ناسنامەکەى بکات.

ترەمپ باسى سەرکردەى نوێی داعش دەکات "دەزانین کێیە"

دواى نزیکەى هەفتەیەک لە کوژرانى بەغدادى، دوێنێ پێنجشەممە داعش دیاریکردنى ئەبو ئیبراهیم هاشمى قورەیشى بۆ جێگرتنەوەى بەغدادى ڕاگەیاند.

.

داعش هەروەها دانیناوە بە کوژرانى بەغدادى و ئەبو حەسەن موجاهیرى وتەبێژى ڕێکخراوەکە و کەسێکى دیکەشى بەناوى ئەبو حەمزە قورەیشى بۆ وتەبێژى نوێ دیاریکردووە.

.

بەوتەى بەشێک لە شارەزایانى گروپە توندڕەوەکان، ناوى ڕاستەقینەى رابەرى نوێی داعش عەبدوڵا قرداشە کە پێشتر بەغدادى وەکو جێگرى خۆى دیاریکردبوو.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل