fbpx
Shadow Shadow

ترەمپ سەرسوڕمانی خۆی بۆ ڤیدیۆیەکی خۆپیشاندانەکانى ئێران دەربڕی

20:37 دوو شه‌ممه‌ 13 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ سەرسوڕمانی خۆی بۆ ڤیدیۆیەکی خۆپیشاندانەکانى ئێران دەربڕی کە تێیدا خوێندکارانی زانکۆیەکی تاران پێ بەسەر ئاڵای ئەمریکادا نانێن.

.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەی ڕۆژی شەممەى ڕابردوو کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، دوو ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیل لە زانکۆیەکی تاران لەسەر زەوی ڕەنگ کراو بوون بۆ ئەوەى سوکایەتی پێ بکەن، بەڵام خوێندکاران ئامادە نابن بەسەر ئاڵاکەدا بچن.

.

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ی کانونی دووەمی 2020، ترەمپ لە تویتەکەیدا ڕایگەیاند، “واو، خۆپیشاندەرانی شازی ئێرانی ڕەتیدەکەنەوە کە بچن بە سەر ئاڵای مەزنی ئەمریکادا یاخود سوکایەتی پێ بکەن، لەسەر شەقامەکە دانراوە تاوەکو پێی پێدا بنێن، بەڵام ئەوان لەجیاتیدا بە چواردەوریدا دەچن، پێشهاتێکی گەورەیە.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل