fbpx
Shadow Shadow

"سەرجەم هێزەکانمان لە سوریا ناکشێنینەوە"

دۆناڵد ترەمپ: ئێمە پەیمانمان نەداوە 400 ساڵی دیکە کوردەکان بپارێزین

09:21 سێ شه‌ممه‌ 22 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرجەم سەربازەکانیان لە سوریا ناکشێننەوە و بەشێکیان بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتیەکان دەمێننەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا بەڵێنی نەداوە بۆ 400 ساڵی دیکە کوردەکان بپارێزێت.

.

دوای کشانەوەی بەشێکی دیکە لە هێزەکانیان لە سوریا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند :”ئێمە سەرجەم هێزەکانمان لە سوریا ناکشێنینەوە، بەڵکو بەشێکیان لە سنوری ئەردەن و ئیسڕائیل دەهێڵینەوە بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان”.

.

سەرۆکى ئەمریکا جەختیکردەوە :”ئێمە لە نزیک گوندەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا هێزمان هەیە و ئەو هێزانە لەوێ جێگرن و لە حاڵەتی کشانەوەدا نین”.

.

ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد:” ئێمە هاوکاری کوردەکانمان کردووە، بۆ ئەوەش دروست نەبووین 400 ساڵی دیکە کوردەکان بپارێزین”.

.

لێدوانەکەى سەرۆکى ئەمریکا لەکاتێکدایە، دوێنێ (دووشەممە) بەشێکی دیکە لە هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان کشانەوە و لە کاتی کشانەوەیاندا هاووڵاتیانی ڕۆژئاوا وەک ناڕەزایەتى و نیگەرانییەک لەبەرامبەر بە کشانەوەیان بەردبارانی سوپای ئەمریکایان کرد.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل