fbpx
Shadow Shadow

ترەمپ سزاکانى بەسەر تورکیادا سەپاند

23:07 دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ترەمپ کۆمەڵێک سزاى توندى بەسەر تورکیادا سەپاند، کە سەرجەمیان سزاى ئابورین.

,

 

ئەمشەو دووشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2019، دۆناڵد تڕەمپ لەگەڵ ئیدارەی کۆشکی سپی ژمارەیەک سزای نوێ و توندیان بەسەر تورکیادا سەپاند.

 

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: “تورکیا و سەرجەم ئەو کەسانە سزا دەدەین کە بەشدار بوبێتن لە هێرشکردنە سەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و قوربانیدان و ئاوارەبوونی خەڵکی مەدەنی لە ئەستۆیان بێت”.

,

تڕەمپ، ئاماژەی بەوەشکردووە: “باج لەسەر مادەکانی ئاسن و ستیل هەناردەکراوى ولاتەکە بەڕێژەى 50% زیاد دەکەین”.

,

لە درێژەی سزاکاندا باسی لەوەشکردووە: “هەموو دانوستانەکامان لەگەڵ تورکیا لە بواری بازرگانی و ئابوریدا دەوەستێنین و پەیوەندییە ئابورییەکانمان هەڵدەپەسێرین، کە بەهاکەی زیاتر لە 100 ملیار دۆلار دەبێت”.

,

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەى بەوشکرد: “بەشێوەیەکی زۆر ئاشکرا و ڕون بە ڕەجەب تەیب ئەردۆگانم وتبو ئەو ئۆپراسیۆنەی دەیکات کارێکی هەڵەیە و نابێت ئەنجامى بدات و ئەگەر ئەنجامی بدات ئێمە سزای قورسی دەدەین، بۆیە سزامان دا چونکە ئەو ئۆپراسیۆنەی ئەو لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردوویەتی ئاسایش و ئارامی ناوچەکەى خستوەتە مەترسییەکی گەورەوە”.

,

لە بڕیارێکی دیکەدا سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی وتوە: “بەشیک لە سزاکان بۆ سەر بەرپرسانی باڵای تورکیا دەبێت و سامانەکانیان بلۆک دەکرێن، هەروەها هاتنە ئەمریکایان لێ قەدەغە دەکرێت”.

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل