Shadow Shadow

ترەمپ: دووبارە دەچینەوە سەر مانگ و ئاڵاى ئەمریکا لەسەر مەریخیش هەڵدەکەین

13:27 هه‌ینی 05 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

ترەمپ ڕایگەیاند، لە نزیکترین کاتدا زانا گەردوونییەکانى وڵاتەکەى دەچنەوە سەر مانگ، هەروەها وتیشی، دەچنە سەر مەریخ و ئاڵاى ئەمریکاشى لەسەر هەڵدەکەن.

.

دۆناڵد ترەمپ لەمیانى وتەیەکدا کە بەبۆنەى ڕۆژى سەربەخۆیى وڵاتەکەیەوە پێشکەشى کرد، وتیشى: “پەنجا ساڵ پێش ئێستا کەشتى ئاسمانى ئاپۆلۆى ئەمریکى چوە سەر مانگ و ئاڵاى ئەمریکاشیان لەسەرى هەڵکرد، بەمنزیکانەش دەچینەوە سەر مانگ”.

.

ترەمپ ئاماژەى بەوەشکرد، زانا گەردوونییەکانى وڵاتەکەى دەچنە سەر مەریخ و لەوێش وەک یەکەم وڵات ئاڵاى ئەمریکا هەڵدەکەن.

.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵى ڕابردوو ترەمپ پلانى چوونەوە سەر مانگى واژوو کرد، داواشى لە ئاژانسى ناسا کرد، دووبارە زانا ئەمریکییەکان بۆ سەر مانگ بنێرنەوە.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل