fbpx
Shadow Shadow

ترەمپ: بە هیچ شێوەیەک کوردەکان بەجێناهێڵین

16:22 سێ شه‌ممه‌ 08 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەرچی ئەمریکا دەستیکردبێت بە بەجێهێشتنی سوریا، بەڵام بە هیچ شێوەیەک کوردەکان بەجێناهێڵن.

ترەمپ لە تویتێکدا دەڵێت، “لەوانەیە خەریکی بەجێهێشتنى سوریا بین، بەڵام بە هیچ شێوەیەک کورد بەجێناهێڵین کە خەڵکێکی تایبەت و جەنگاوەرێکی نایابن.”

.

ترەمپ دەشڵێت، “بە هەمانشێوە پەیوەندییەکانمان باشە لەگەڵ تورکیا کە ئەندامی ناتۆ و هاوبەشێکی بازرگانییە، تورکیا خۆی ڕێژەیەکی زۆر دانیشتوانی کوردی هەیە و تێدەگات کە هەر هێرش و شەڕێکی ناپێویست لەلایەن تورکیاوە، دەبێتە هۆی وێرانکردنی ئابورییەکەی و دراوە فشەڵەکەى.”

.

لە کۆتاییدا ترەمپ نوسیویەتی، “ئێمە یارمەتی دارایی و چەکی کوردەکان دەکەین.”

.

تویتەکەى ترەمپ دوای بڕیاری کشانەوەى ئەمریکا لە سوریا و داگیرسانی گڵۆپی سەوز هات بۆ ئۆپراسیۆنەکەى تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی فورات (ڕۆژئاوا).

 

هەر دوای بڕیارەکەی، دوێنێ دووشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2019، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، “کورد شەڕى لەگەڵ کردین بەڵام پارە و پێداویستییەکی زۆرمان پێداوون بۆ ئەو کارە، چەند دەیەیە کوردەکان شەڕی تورکیا دەکەن، بەڵام نزیکەى سێ ساڵە من وەستاندوومە.”

.

وتیشی: “کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەو “شەڕە گاڵتەجاڕییە بێکۆتاییە” بهێنین و سەربازەکانمان بگەڕێنینەوە نیشتمان، ئێمە لە شوێنێک شەڕ دەکەین کە سودی بۆمان هەبێت، ئێمە تەنها بۆ بردنەوە شەڕ دەکەین.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “تورکیا، ئەوروپا، سوریا، ئێران، عێراق، ڕوسیا و کوردەکان پێویستە ڕێگەچارەیەک بدۆزنەوە و ئەوەش کە دەیانەوێت چی لەو داعشە دەستگیرکراوەکان بکەن چونکە (دراوسێکانیان) چەندین ساڵە شەڕی داعش دەکەن و دوژمنایەتی دەکەن.”

.

نوسیویەتی، “(داعش) حەوت هەزار میل لە ئێمەوە دورە و ئەگەر لە دەوروبەری ئێمە دروستبێتەوە دایدەمرکێنینەوە.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل