fbpx
Shadow Shadow

ترەمپ بە تەلەفۆن داوایەک لە عادل عەبدولمەهدی دەکات

23:15 سێ شه‌ممه‌ 31 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن پەیوەندی بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق کرد و داوای لێکرد ئەمریکییەکان لە عێراق بپارێزێت.

.

شەوی سێشەممە، 31ی کانونی یەکەمی 2019، دوای هێرشی لایەنگران و بەرپرسانی حەشدی شەعبی بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە عادل عەبدول مەهدی وتووە کە دەبێت “پارێزگاری لە هاوڵاتییە ئەمریکییەکان و سەرجەم دامەزراوە ئەمریکییەکان” بکات لە وڵاتەکەی.

.

کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشکردووە کە “ترەمپ و عەبدولمەهدی باسی ڕوداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی عێراق و ناوچەکەیان کردووە”.

.

دەشڵێت، “عادل عەبدولمەهدی بەڵێنی پێداوە کە سەرجەم هاوڵاتیە ئەمریکییەکان لە عێراق پارێزراون.”

.

هەرچەندە بەپێی زانیاری میدیا ئەمریکییەکان پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە زیاتر لە 15 خولەکی خایاندوە، بەڵام کۆشکی سپی هیچ زانیارییەکی زیاتری لەسەر ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ئاشکرا نەکردوە.

.

هاوکات ئێوارەی ئەمڕۆ  دۆناڵد ترەمپ، تویتێکی کرد و ڕایگەیاند، “بۆ ملیۆنان هاوڵاتی عێراقی کە ئازادیان دەوێت و نایانەوێت چیتر لەلایەن ئێرانەوە کۆنتڕۆڵ بکرێن و بکەونە ژێر هەژموونیەوە، ئێستا کاتی ئێوەیە”.

.

پێشتریش لە تویتیتێکی دیکەدا ڕایگەیاندبوو کە” ئێران پلانداڕێژه‌ری ئه‌و هێرشەیە کە کراوەتە سەر باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا و بەڵێنیش دەدەین سزای ئێران بدەین و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین باڵیۆزخانه‌كه‌مان له‌ به‌غدا بپارێزن”.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل