fbpx
Shadow Shadow

ترەمپ بەڵێنی باجێکی قورس بە ئێران دەدات.. “ئەمە هەڕەشەیە نەک هۆشداری”

09:15 چوار شه‌ممه‌ 01 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ترەمپ هەڕەشەى توند لە ئێران دەکات و جەختدەکاتەوە کە دەبێت ئەو وڵاتە باجێکى قورسى بدات لە بەرانبەر هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا.

.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا نوسیویەتى، “ئێران بەرپرسیارێتى تەواوەتى هەر زیانێکى گیانى و ماددى دەکەوێتەئەستۆ، دەبێت باجێکى قورس بدەن، ئەمە هەڕەشەیە نەک هۆشداری”.

.

هەر لەو بارەیەوە ترەمپ بە ڕۆژنامەنوسانى ڕاگەیاند، نایەوێت و پێشبینى ناکات بچنە شەڕەوە لەگەڵ ئێران، بەڵکو ئاشتییان دەوێت.

.

وتیشى “پێویستە لەهەر کەسێک زیاتر ئێران خوازیارى ئاشتى بێت”.

.

هێرشەکەى سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا لەلایەن خۆپیشاندەران و لایەنگرانى حەشدى شەعبییەوە، بە پێشهاتێکی مەترسیدارى ململانێی بەوەکالەتى نێوان واشنتن و ئێران دادەنرێت، کە هەردوکیان هەژموونێکى گەورەیان هەیە لە عێراق، لەکاتێکدا گەورەترین خۆپیشاندان دژى حکومەتى عێراق سەریهەڵداوە.

.

ئەو ڕووداوە دواى نۆ ساڵ دێت لە هێرشى چەکداران لە ساڵى 2012 بۆ سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بنغازى لیبیا، کە بەهۆیەوە باڵیۆزى ئەمریکا و سێ کەسى دیکەى ئەمریکى کوژران.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل