fbpx
Shadow Shadow

ترەمپ بەپەلە لوتکەى ناتۆى جێهێشتوە و سەرۆکوەزیرانى کەنەداشی بە “دوو ڕو” وەسف کردووە

17:55 چوار شه‌ممه‌ 04 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکى بەڕیتانى ئاشکرایکردووە، سەرۆکى ئەمریکا کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەى خۆى کە بڕیاربوە پاش کۆبوونەوەى ناتۆ هەیبێت هەڵوەشاندووەتەوە، بەپەلە لەندەنى جێهێشتوە.

,

ڕۆژنامەى ئیندپێندتى بەڕیتانى بڵاویکردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا بەپەلە کۆبوونەوەى لوتکەى ناتۆى بەجێهێشتوە و گەڕاوەتەوە وڵاتەکەى خۆى، هەروەها ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەشی هەڵوەشاندووەتەوە کە بڕیاربوە هەیبێت.

,

ڕۆژنامە بەڕیتانییەکە ئەوەشى ئاشکراکردووە، کاردانەوەى ترەمپ بەجۆرێک بوە زۆر توڕە بوە لە سەرکردەکانى وڵاتانى بەشدار لە ناتۆ، کە گاڵتەیان بە ترەمپ کردووە، تەنانەت بەجۆرێک توڕە بوە جاستن ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانى کەنەداى بە “دوو ڕو” ناوبردووە.

,

لەکاتى گفتوگۆى نێوان ماکرۆن و جۆنسن و ترۆدۆ، سەرکردەى هەرسێ وڵاتانى فەڕەنسا و بەڕیتانیا و کەنەدا، چاوى کامێراکان لەسەر ئەو سێ کەسەیە، میدیاکانى بەڕیتانیاش بڵاویانکردووەتەوە، ئەو سەرکردانە لەبارەى ترەمپەوە قسەیان کردووە بە بێ ئامادەبوونى خۆى.

,

ئیندپێندتى بەڕیتانى ئەوەشى خستوەتەڕو، لەبارەى دواکەوتنى دەستپێکردنى ئاهەنگى 70 ساڵەى ناتۆ ماکرۆن پرسیارى لە سەرۆکوەزیرانى بەڕیتانیا کردووە، بەڵام سەرۆکوەزیرانى کەنەدا هاتوەتە وەڵام و ڕەخنەى لە ترەمپ گرتوە و وتویەتى: “ئاهەنگەکە بۆیە دواکەوتوە چونکە ترەمپ چاوپێکەونێکى میدیایی هەبوە و 45 خولەکى پێچوە”، بەبێ ئەوەى ئاماژە بە ناوى ئەو میدیایە بکرێت کە لەگەڵ ترەمپدا چاوپێکەوتنەکەى کردووە.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل