fbpx
Shadow Shadow

ترەمپ: بەرپرسانی عێراق بۆ ڕای گشتی شتێک دەڵێن و لە کۆبوونەوە تایبەتەکانیشدا شتێکی تر

19:24 شه‌ممه‌ 11 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، بەلامەوە ئاساییە هێزەكانمان لەعێراق بكشێنینەوە بەڵام بەمەرجی ئەوەی كە حكومەتی عێراق قەرەبووی ئەمریكا بكاتەوە و دەڵێت، “بەرپرسە عێراقییەکان جدی نین لەسەر پرسی کشانەوەی هێزەکانمان لە عێراق.”

.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی” فۆكس نیوز”ی ئەمریکی دەربارەی هەڕەشەکانی قاسم سولەیمانی ڕایگەیاند، “سولەیمانیمان كوشت چونكە نەماویست بەنغازییەکی تر لە عێراق دووبارە بێتەوە و ژیانی سەرباز و دیبلۆماتکارەکانمان بکەونە مەترسییەوە.”

.

دەربارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، ترەم دەڵێت، “بەلامەوە ئاساییە هێزەكانمان بكشێنینەوە بەڵام بەمەرجی ئەوەی كە حكومەتی عێراق قەرەبووی ئەمریكا بكاتەوە، دەبێت خەرجی تێچووی دروستكردنی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و تەواوی بنكە سەربازییەكانمان كە لە عێراق کە دروستمان كردووە لە ئەستۆ بگرێت”.

.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەرعێراقییەكان سووربوون لەسەر دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا و ئامادەی قەرەبووكردنەوەی ئەمریكاش نەبوون ئەوا واشنتۆن دەست بەسەر بڕی 35 ملیار دۆلار دەگرێت كە پارەی عێراقە و لە بانكەكانی ئەمریكادان.

.

ترەمپ لە بەشێکی دیکەی دیمانەکەیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزدا باسی لە قسەى بەرپرسە عێراقییەکان کردووە و دەڵێت” بەرپرسە عێراقییەكان بۆ ڕای گشتی داوای كشانەوەی هێزەكان دەكەن بەڵام لە كۆبوونەوە و دانیشتنە تایبەتەكاندا قسەی تریان هەیە و جدی نین لەسەر ئەو پرسە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل