fbpx
Shadow Shadow

ترەمپ وەڵامێکى توندى خامنەیى دایەوە: پێویستە ئاگات لەقسەکانت بێت

09:33 شه‌ممه‌ 18 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

پاش هێرشە توندەکەى خامنەیى بۆ سەر ئەمریکا، ترەمپ دەڵێت پێویستە ڕابەرى باڵا ئاگاى لەوتەکانى بێت و ئەو ڕابەرەش ماوەیەکە بەرەو باڵایى ناڕوات.

.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لەتویتێکدا ڕایگەیاند، ئەو کەسەى کە پێیدەوترێت ڕابەرى باڵاى ئێران کە بەمدواییانە باڵا نەبووە ناوى ویلایەتە یەکگرتووەکان و هەندێ وڵاتى ئەوروپى بەشێوەیەکى نەنگ و ناشیرین بردووە.

.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە “ئابوریەکەیان خەریکە وێران دەبێت گەلەکەیان توشى بەڵا کردووە دەشبێت بەوردییەوە ئاگاى لەقسەکانى بێت”.

.

پاش هەشت ساڵ دوورکەوتنەوە لەوتارى هەینى، دوینێى جارێکى تر عەلى خامنەى ڕابەڕى باڵاى شۆڕشى ئێران، لەوتارێکى نوێژى هەینى لەیەکێک مزگەوتەکانى شارى تاراندا، هێرشى توندى کردە سەر ئەمریکا و ژمارەیەک لەوڵاتانى ئەوروپى و  لەتۆڵەى کوژرانى قاسم سولەیمانیشدا بەڵێنى گواستنەوەى چالاکییەکانى سوپاى قودسیشى بۆ دەرەوەى سنورەکانى ئێراندا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل