fbpx
Shadow Shadow

ترەمپ باس لە مەرجی سەپاندنی سزا بەسەر عێراقدا دەکات

22:51 سێ شه‌ممه‌ 07 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ترەمپ ڕایگەیاند، ئەمریکا بیر لە سەپاندنی سزا بەسەر عێراقدا ناکاتەوە “ئەگەر بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ ئەمریکادا بکات.”

.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی یۆنان ڕایگەیاند، “کشانەوەی هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق خراپترین ڕووداو دەبێت بۆ عێراق”.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “تائێستا هیچ داوایەکم پێنەگەیشتووە لە حکومەتى عێراقەوە بۆ کشانەوەى هێزەکانمان.”

.

دەشڵێت، “ئەگەر لە عێراقیش بکشێینەوە ئەوە شونپێیەکی گەورە بۆ ئێران بەجێدەهێڵین.”

.

ئاماژەى بەوەشکرد کە ئەمریکا “بە کوشتنی قاسم سولەیمانی، گیانى خەڵکێکی زۆرمان ڕزگارکرد و ئەوەش وەڵامی دەستدرێژییەکانی ئێران بوو بۆسەرمان.”

.

ڕاشیگەیاند، “ئامادەین بۆ هەر شەڕێک لەگەڵ ئێران و قاسم سولەیمانیش پلانی هەبوو بۆ هێرشێکی گەورە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل