Shadow Shadow

ترەمپ: ئەگەر ئێران بیەوێت گفتوگۆ بکات ئەوا ئێمە ئامادەین

09:32 دوو شه‌ممه‌ 27 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکی ئەمریکا لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی یابان باسی لەوە کرد، کە ئامادەییان تێدایە گفتوگۆ لەگەڵ ئێراندا بکەن ئەگەر ئێران بیەوێت.

.

دۆنالد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە دیدارێکیدا لەگەڵ شینزو ئابی، سەرۆکوەزیرانى یابان ئاماژەى بەوەکرد: “پێموایە ئێران دەیەوێت گفتوگۆ بکات، ئەگەر ئەوان حەز بە گفتوگۆ بکەن ئەوا ئێمەش دەمانەوێت”.

.

هەروەها لەو دیدارەدا ترەمپ باسی لەوەشکرد: “با ببینین چی ڕودەدات، بەڵام من ئەو ڕاستییە ئەزانم کە سەرۆکوەزیرانی یابان، پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ سەرکردەکانی ئێراندا هەیە، هیچ کەسێک نایەوێت ڕوداوی خراپ ڕوبدات”.

.

ئەو وتانەى ترەمپ پاش ئەوە دێتکە، محمد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق ئاماژەى بەوەکردبوو: “بەگژ هەر هەوڵێکدا دەچینەوە کە دژ بە ئێران بێت، ئەگەر ئەو هەوڵانە سەربازی بن یان ئابوری، ئێمە زۆر بە توندی ڕوبەڕوی دەبینەوە”.

.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل