fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ترەمپ ئەو “پلانەى قاسم سولەیمانی” ئاشکراکرد کە بەهۆیەوە کوشتیان

09:48 هه‌ینی 10 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، قاسم سولەیمانی پلانی داناوە باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا بتەقێنێتەوە بۆیە ئەوانیش کوشتیان.

.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا بە ڕۆژنامەنوسانی وت، “کەمێک دوای ئەوەى سولەیمانی چووەتە بەغدا کوشتمان، چونکە ئەو دەیوست باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا بتەقێنێتەوە.”

.

دەشڵێت، “ئێمە دڕندەیەکی مەترسیدارمان کوشت، دەبوایە چەند ساڵێک پێش ئێستا ئەو کارە بکرایە.”

.

ئەوە لە کاتێکدایە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، “دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا هیچ زانیارییەکیان نەبووە لەسەر کات و شوێنی ئەو پلانەى کە سولەیمانی دەیویست ئەنجامی بدات بۆسەر ئەمریکا.”

.

پۆمپیۆ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی، “هیچ گومانێکمان نییە کە زنجیرە هێرشێک بۆسەر ئەمریکا بەڕێوەبوو کە سولەیمانی پلانی بۆ دانابوون، بەڵام بە وردی کات و شوێنەکەی نازانین، بەڵام زانیارییەکان ڕاستین.”

.

ڕۆژی 3ی کانونی دووەمی 2020، لەدوای گەیشتنی بە فڕۆکەخانەى بەغدا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەى فەیلەقی قودسی ئێران و مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی بە بۆردومانی فڕۆکەى ئەمریکی کوژران.

.

ئەوەش زیاتر ئاڵۆزییەکانی ئێران و ئەمریکای توندکرد و چوار ڕۆژ دواتر، ئێران بە موشەکی بالستی هێرشی کردە سەر هەردوو بنکەى سەربازیی عەین ئەسەد لە ئەنبار و حەریر لە هەولێر کە سەربازی ئەمریکی تێدا جێگیرکراوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل