fbpx
Shadow Shadow

"یارمه‌تی ئێمه‌یان نه‌داوه‌ بۆ شەڕکردن لەسەر خاكەکە‌مان"

 تره‌مپ: له‌سه‌ر كورده‌كانه‌ خۆیان به‌ته‌نها شه‌ڕ بكه‌ن

10:36 یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ترەمپ ڕایگەیاند، سنوره‌كانى خۆیان بۆ ناپارێزرێت، بۆیە پاراستنى سنوره‌كانى توركیا و سوریا ئه‌ركى ئەوان نییه‌ و له‌سه‌ر كورده‌كانه‌ خۆیان به‌ته‌نها شه‌ڕ بكه‌ن.

.

دۆناڵد تره‌مپ لەوتەیەکیدا لەکۆنگرەى ساڵانەى تایبه‌ت به‌كاروبارى ئاینى له‌واشنتۆن ڕایگەیاند “له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم پێویست به‌وه‌ بكات به‌درێژایى پەنجا ساڵى تر سه‌ربازه‌كانمان ئێشكگرى سنورى نێوان توركیا و سوریا بن، له‌كاتێكدا ناتوانین سنوره‌كانى خۆمان بپارێزین”.

.

وتیشى “له‌سه‌ر كورده‌كانه‌ خۆیان به‌ته‌نها شه‌ڕ بكه‌ن ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ن كه‌ شه‌ڕ له‌پێناو خاكى خۆیاندا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هیچ یارمه‌تییه‌كى ئێمه‌یان نه‌داوه‌ كاتێك شه‌ڕمان له‌پێناو خاكەکە‌مان كردوه‌، ئه‌وان شه‌ڕیان كردووه‌ و ئێمه‌ش هاوكاریمان كردوون”.

.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر ترەمپ ڕایگەیاند، کوردەکان بەتەنیا جێناهێڵن، ئەوەش دواى ئەوە رەخنانەى ڕوبەڕووى کرایەوە لەبارەى دەرکردنى بڕیارى کشانەوەى هێزەکانیان لە سوریا، کە وەک هەڵکردنى گڵۆپى سەوز بۆ تورکیا لێکدرایەوە تا هێرش بکاتە سەر باکور و رۆژهەڵاتى سوریا.

.

دوێنێ ڕۆژى شه‌ممه‌، سه‌دان کەس لە ڕه‌وندى كوردى له‌ئه‌مریكا چونه‌ به‌رده‌م كۆشكى سپى و خۆپیشاندانیان دژى بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ و له‌شكركێشیه‌كانى توركیا ئه‌نجامدا.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل