Shadow Shadow

"به‌هۆى نه‌فرۆشتنى دوورگه‌یه‌ك به ‌ئه‌مریكا"

تره‌مپ سه‌ردانێكى فه‌رمى بۆ دانیمارک هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

17:20 چوار شه‌ممه‌ 21 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکى ئەمریکا سەردانێکى فەرمى بۆ دانیمارک هەڵوەشاندەوە، هۆکارەکەشى گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەى ئەو وڵاتە ڕەتى کردووەتەوە دوورگەکەى بفرۆشێت بە ئەمریکا.

,

دۆناڵد ترەمپ له‌ توێتێکدا نوسیویەتى، دانیمارك وڵاتێكه‌ تایبه‌تمه‌ندێتى خۆى هه‌یه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌شى باشن، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى ئەو وڵاتە فرۆشتنى دوورگه‌ى گرینلاندى به ‌ئه‌مریكا ڕه‌تكردووەته‌وه‌، سه‌ردانه‌كه‌ى كه‌ دوو هه‌فته‌یه‌ بڕیارى لێدراوه‌ ئه‌نجامى بدات بۆ كاتێكى دیکە هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وە.

,

به‌پێى داوه‌تنامه‌یه‌كى فه‌رمى له‌لایه‌ن شازاده‌ى دانیماركه‌وه‌ بڕیاربوو سه‌رۆكى ئه‌مریكا 2ى ئه‌یلولى ئەمساڵ سه‌ردانى ئه‌و وڵاته‌ بكات، به‌گوێره‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ش پرسى دوورگه‌ى گرینلاند له‌نێو پلانى كۆبوونه‌وه‌كاندا نه‌بووە.

,

له‌به‌رامبه‌ریشدا لینى بالیبى به‌رێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆشكى شانشینى دانیمارك ڕایگه‌یاندووه‌: “ئه‌و كاره‌ى تره‌مپ به‌لاى ئێمەوە‌ سوپرایز بوو، مایه‌ى سه‌ڕسوڕمانه‌ و هیچى تریشى له‌باره‌وه‌ ناڵێین”.

,

هه‌فته‌ى ڕابردوو، له‌وه‌ڵامى به‌رپرسانى ئه‌مریكادا بۆ كڕینى دوورگه‌ى گرینلاندنى دانیمارك، به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌ ڕه‌تیانكرده‌وه‌ ئه‌و دوورگه‌یه‌ بۆ فرۆشتن بێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل