fbpx
Shadow Shadow

ترمپ هۆشداری بە کورد و تورکیا دەدات

09:04 دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

دۆناڵد ترەمپ، تورکیا و هەسەدەی ئاگادارکردەوە کە پێویستە ڕێگربن لە هەڵاتنی چەکدارانی داعش و دەڵێت، داعش هەرگیز ناچێتە ئەمریکا.

.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاند “خراپترین چەکدارانی داعش لای ئەمریکا زیندانیکراون، ئەوانەشی لە سوریان، تورکیا و کورد نابێت ڕێگەبدەن هەڵبێن”.

.

ئاماژەی بەوەشكردووە “لە ڕابردوودا دەبوو ئەوروپا ئەو داعشانە وەربگرێتەوە، ئێستاش پێویستە ئەو کارە بکات، داعش هەرگیز نایەتە ئەمریکا، یاخود ناهێڵین بێت”.

.

ئەمە لەکاتێكدایە، لەدوای دەستپێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، چەندین چەکدارى داعش و کەسوکارەکانیان لە زیندانەکان و کەمپەکانی هەسەدە هەڵاتوون و ئەوەش ترسی لای وڵاتانی ناوچەکە و ئەوروپا دروستکردووە.

.

بەپێی ئامارەکانى ئیدارەى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا، دوێنێ 785 کەس لەکەسوکارى چەکدارانى داعش لە کەمپى عەین عیسا لە پارێزگاى رەققە هەڵهاتوون، دواى ئەوەى تورکیا دەوروبەرى کەمپەکەى بۆردومانکرد.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل