fbpx
Shadow Shadow

"زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار دەگەڕێنێتەوە خەزێنەی حکومەت"

تا سەرەتای مانگی ئەیلول دەبێت پەرلەمان پرۆژەیاسای چاکسازی ئامادە بکات

14:44 چوار شه‌ممه‌ 31 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بڕیاریدا دەستکاری پڕۆژەیاسای چاكسازی مووچە و دەرماڵەکان بکات، لیژنه‌یه‌كیشی بۆ پێداچوونه‌وه‌ بۆ ‌پڕۆژه‌یاساکەی پێکهینا، بڕیاریشە تا سەرەتای مانگی ئەیلولی داهاتوو لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە ئامادەبکرێت، پەرلەمانتارێکی کوردستانیش دەڵێت، ئەگەر یاساکە جێبەجێبکرێت مانگانە 100 ملیۆن دۆلار دەگرێتەوە خەزێنەی حکومەتی هەرێم.

.

دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “پرۆژەیاساکە لەخولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان کۆمەڵێک گیروگرفتی هەبووە، ماوەیەکی زۆریش لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دواخرابوو”.

.

ئەو پەرلەمانتارەى گۆڕان وتیشی، هەوڵدەدەن کۆمەڵێک بابەتی گرنگ لەناو پرۆژەیاساکەدا جێبکەنەوە، وەک دروستکردنی سندوقی داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ، سندوقێکی دیکەش بۆ ئەو بیمانەی کە لەژێر چەندین ناودا لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت، لەهەمانکاتدا جەختیشیکردەوە لەسەر دروستکردنی سندوقی خانەنشینی.

.

” ئەم یاسایە پەیوەندی بە زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەری کوردستانەوە هەیە، یاسایەکی هەستیار و چارەنووسسازە، دەبێت زۆر بەوردی کاری لەسەر بکرێت”، دابان محەمەد وای وت.

.

وتیشی، یاساکە دەبێت پێش سەرەتای مانگی ئەیلولی داهاتوو لەلایەن پەرلەمانەوە ئامادەبکرێت، ئەگەریشى هەیە هەر لەو مانگەدا دەنگی لەسەر بدرێت.

.

بە وتەى دابان محەمەد، ئەگەر یاساکە جێبەجێبکرێت، مانگانە زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.

.

دوێنی سێشەممە 30ى تەموز 2019، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان  کۆبووە، چەند بڕیارێكی دەركرد، لەوانەش پێكهێنانی دوو لیژنە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حكومەتی عیراق لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان، بڕیاریشیدا دەستكاری پڕۆژەیاسای چاكسازی بكرێت و دووبارە بگەڕێندرێتەوە بۆ پەرلەمانی كوردستان بەمەبەستی پەسەندكردنی.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل