fbpx
Shadow Shadow

"چەندین پەرلەمانتار و وەزیری تێدایە"

تا ئێستا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 98 بەرپرسی پلە باڵای عێراقى دەرچوە

10:52 هه‌ینی 01 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دەستەی دەستپاکیی عێراق، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ 98 بەرپرسی پلە باڵای عێراق دەرکرد، بەتۆمەتی گەندەڵی.

,

ئەمڕۆ هەینی 1ی تشرینی دووەمی 2019، دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتوە و ڕایگەیاندووە: “دەستەی دەستپاکی فەرمانی دەستگیرکردنی دەرکردووە بۆ 60 بەرپرسی باڵای عێراق بەتۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، داوا لە هێزە ئەمنییەکانیش کراوە ئەو چەند بەرپرسە دەستگیر بکەن”.

,

دەستەکە ئەوەشى خستوەتەڕو: “لەنێو ئەو بەرپرسانەدا کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە، وەزیرێکی ئەم کابینەیەی حکومەت و دوو وەزیری کابینەکەی عەبادی، هەروەها پێنج ئەندامی ئەم خولەی پەرلەمانیشی تێدایە”.

,

دەستپاکى عێراق لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشى وتوە: “لە چەند رۆژی ڕابردووشدا فەرمانی دەستگیرکردنمان بۆ 38 بەرپرسی دیکەی عێراقی بەتۆمەتی گەندەڵی دەرکردووە، کە بەشێکیان ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقن و کەسێکیشیان پارێزگارە و دوو کەسی دیکەشیان سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکانن، شەش کەسیشیان بەڕێوبەری گشتین هەروەها کەسێکی تریشیان جێگری وەزیرە”.

,

ئەم فەرمانى دەستگیرکردنانە لەکاتێکدایە، کە ڕۆژی سێشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2019، پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ بڕیاریدا هەر پەرلەمانتارێکی لەلایەن دەستەی دەستپاکیی عێراقەوە سکاڵای لەسەر تۆمار بکرێت مافی پارێزبەندی لەسەر لادەبرێت و دەتواندرێت دەستگیر بکرێت.

,

وێڕاى ئەو هەنگاوانەى حکومەتى عێراق، تا ئێستا خۆپیشاندانەکانى عێراق بەردەوامییان هەیە و خۆپیشاندەران تا ئێستا وەڵامێکییان وەرنەگرتووە کە جێی ڕەزامەندییان بێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل