Shadow Shadow

تایبەت بە کاتى دەوام و کارى دایەنگەکانى سلێمانى چەند ڕێنماییەکى نوێ دەرکرا

20:16 دوو شه‌ممه‌ 09 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەرنامە و پلانی کارکردنی دایەنگە حکومی و نا حکومییەکان ڕاگەیاند، چەند ڕێنماییەکیشی لەوبارەیەوە دەرکردووە.

,

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری ‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، دایەنگە حکومییەکانی‌ سنوری‌ پارێزگاکە‌ لە شەممە بۆ پێنجشەممە و ڕۆژانە لە کاتژمێر 7:30ى سەرلەبەیانی‌ بۆ 4:00ی‌ پاشنیوەڕۆ کراوە دەبن، دایەنگە ناحکومییەکانیش بە فەرمی تا کاتژمێر 3:30 کراوە دەبن.

,

لە بەشێکى دیکەى ڕێنماییەکانى چاودێرى گەشەپێدان و کۆمەڵایەتى سلێمانیدا هاتوە، لە پاش ئەو دەوامەى دیارى کراوە، ئەگەر خواستی دایک و باوک هەبێت و پێویستیان بێت، ئەوا ڕێگەیان داوە دایەنگە ناحکومییەکان تا کاتژمێر 7:00ی ئێوارە کراوە بن، بۆ هەر کاتژمێرێکیش بڕی یەک هەزار دینار زیادە وەردەگیرێت.

,

لەبارەی‌ جیاکاری ‌‌و شێوازی‌ وەگرتنی‌ منداڵ، بەڕێوەبەری‌ گشتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەکردووە، ‌ دایەنگەکان پابەندن بە وەرگرتنی‌ هەر منداڵێک بەبێ جیاوازی‌ و ڕێگەپێدراو نییە دایەنگە ژور و شوێن تایبەت بکات بە پاساوی‌ کەمئەندامی‌ یان دواکەوتنی‌ ژیریی یان دواکەوتن لە قسە یان هەر کێشەیەکی‌ دیکە.

,

ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەگەر حاڵەتێک هەبێت لە منداڵێکدا و جێگەی‌ سەرنج بێت، ئەوا پێویستە لیژنەی‌ پزیشکی‌ دەستنیشانی‌ بکات‌ و بڕیار بدات ئەو منداڵە ناگونجێت لە دایەنگە وەربگیرێت، ئەوەش بۆ پاراستنی‌ بەرژەوەندی‌ منداڵەکە یان منداڵەکانی‌ دیکە، بەپێچەوانەوە دایەنگەکان بۆ هەموو منداڵێکە بەبێ جیاوازی ‌‌و ئەرکی‌ دایەنگەیە کاربکات بۆ گەشەپێدانی‌ ژیری ‌‌و تواناکانیان لە هەمو ڕویەکەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل