Shadow Shadow

تایبەت بە ناس کورد.. پارتی و یەکێتى هێزی زیاتر ڕەوانەى ڕانیە و ئامێد و زاخۆ دەکەن (ڤیدیۆ)

17:32 پێنج شه‌ممه‌ 18 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی بەدواداچوونەکانى ناس کورد، پارتی و یەکێتى هێزی زیاتریان بە چەکی قورسەوە ڕەوانەى ناوچەکانى سنوری ئامێدی و شێلادزێ و زاخۆ و ڕاپەرین کردووە، واتە ئەو سنورانەى کە نزیک لەو ناوچانەى کە گەریلاکانى پەکەکەى تێدایە.

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەک کە چوار ڕۆژ لەمەوپێش تۆمارکراوە و ناس کورد دەستیکەوتووە دەردەکەوێت، هێزێکى سەربازیی یەکێتى ڕەوانەى سنوری ڕاپەرین دەکرێت.

ڕەوانەکردن و بڵاوەپێکردنی ئەو هێزانە بەلایەن پارتی و یەکێتییەوە چەند ڕۆژێک پێش ڕووداوی تەقەکردن و کوشتنی جێگری کونسوڵی تورکیایە لە هەولێر.

ناس کورد پەیوەندی بە زۆربەى بەرپرسانى ناوچەکان کرد بەڵام ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێک بدەن.

ئەمیر گۆران کە ڕۆژنامەنوسە لە ئامێدی بە ناس کوردی وت، “بڵاوەپێکردنی ئەو هێزە و بە سەربازیکردنی ناوچەکان ھاوڵاتیانی ئەو سنورەی نیگەران کردووە و لە ترس و دڵە ڕاوکێی بەردەوامدا دەژین و ترسیان لە پێکدادانی سەربازی ھەیە لەنێوان ئەو ھێزە و ھێزەکانی پەکەکە.”

تایبەت بە ناس کورد.. پارتی و یەکێتى هێزی زیاتر ڕەوانەى ڕانیە و ئامێد و زاخۆ دەکەن (ڤیدیۆ)

سەرچاوەیەکی سەربازی بە مەرجی بڵاونەکردنەوەى ناوەکەى بە ناس کوردی وت، “تورکیا فشاری زۆر لە پارتی و یەکێتی دەکات و دەیەوێت لەگەڵ پەکەکە بکەونە شەڕ بۆیە ناچاری کردوون ھێز ڕەوانەی سنورەکانی دەوروبەری قەندیل بکەن.”

ئەو وتیشی، “هەردولا نایانەوێت گرژی لەگەڵ پەکەکە دورست ببێت و مەبەست لە جوڵاندنی ئەو ھێزەش تەنھا کەمکردنەوەی فشارەکانی تورکیایە لەسەریان.”

ڕاشیگەیاند، “پارتی و یەکێتى چاوەڕێی ھەڵوێستی ئەمریکا و هاوپەیمانانن بۆ ئەوەی ڕێگە لە فشارەکانی تورکیا بگرن بۆ سەر ھێزەکانی پێشمەرگە، هەر بۆیە ئەوان یاری بە کات دەکەن و جوڵەپێکردنی ئەو ھێزانەش ھەر لەو چوارچێوەیەدایە.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل