fbpx
Shadow Shadow

"خێرایی سەروى دەنگ و هەڵگرى موشەکى زەمین بە زەمین"

تایبەتمەندییەکانى پێشکەوتووترین فڕۆکەى جەنگى ئەمریکا

23:46 دوو شه‌ممه‌ 20 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد –

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە هاوبەشی کۆمپانیایەکی ئەمریکی دروستکردنی فڕۆکەیەکی نوێی پێشکەوتووی ڕاگەیاند.

.

کۆمپانیای “سیرا”ی سەربازیی ئەمریکی بۆ خزمەتگوزارییە هونەرییەکانی فڕۆکەوانی دروستکردنی فڕۆکەیەکی نوێی بەناوی “5GAT” بۆ هێزە ئاسمانییەکانی سوپای ئەمریکا ڕاگەیاند کە لە جیلی پێنجەمی فڕۆکە شەڕکەرەکانە.

.

فڕۆکەکە لەجۆری فڕۆکەی بێ فرۆکەوانە و ڕۆژی 13ی کانونی دووەمی 2020، یەکەمین تاقیکردنەوەی بەچاودێری وەزارەتی بەرگری پێکراوە و چەندین ساڵ کاری لەسەر کراوە بۆ ئەوەی پێشکەوتوترین سیستەمی بۆ دابین بکرێت.

.

تا ئێستا بە تەواوەتی کۆمپانیا ئەمریکییەکە تایبەتمەندییەکانی فڕۆکەکەی بڵاونەکردووەتەوە بەڵام باسی لەوەکردووە، “ئەم فڕۆکە نوێیە شێوەی نزیکە لە فڕۆکەی T-38 تالۆنی ئەمریکی بەڵام زۆر لەو پێشکەوتوترە خێراییەکەی زیاترە لە خێرایی دەنگ”.

.

نرخی ئەم فڕۆکەیە نزیکەی 10 ملیۆن دۆلارە و کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆری تێدایە و فڕۆکەکە بو هەردوو بواری چاودێریکردنی نهێنی و شەڕکردن بەکاردێت و بۆ مەودایەکی زۆر بەرز دەبێتەوە و لەساڵی 2006ەوە تاوەکو ساڵی 2017 کاری لەسەر کراوە بۆ پێشخستنی فرۆکەکە و تاوەکو کۆتایی ساڵی ڕابردووش هەوڵدراوە ژمارەی فڕۆکەکان زیاد بکرێت.

.

فڕۆکەکە لەتوانایدایە موشەکی بالیستی و زەمین بە زەمین هەڵبگرێت. درێژییەکەی 12.2 مەترە و درێژی باڵەکانی 7.3 مەتر و کێشەکەشی 4 هەزار و 350 کیلۆگرامە و پەیکەری فڕۆکەکە لەکاربۆن دروستکراوە  و لەسەدا 95%ی کاربۆنە.

.

بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا بخرێتە خزمەتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل