Shadow Shadow

داواکەیان ڕەتکردووەتەوە

“تاڵەبانی بانگهێشتی خێزانی ڕەغدی کچی سەدامی کردووە بۆ هەرێمی کوردستان”

09:34 سێ شه‌ممه‌ 09 نیسان 2019
article image

ناس كورد-

کچەزایەکی سەدام حسێن ئاشکرایکرد، لەدوای کەوتنی بەغدا جەلال تاڵەبانی بانگهێشتی خێزانەکەیانی کردووە بۆ هەرێمی کوردستان بەڵام داواکەیان ڕەتکردووەتەوە.
حەریر حسێن کامیل (کچی ڕەغد سەدام حسێن) کە نووسەری کتێبی (کچەزای سەدام)ـە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، ڕەتکردنەوەی بانگهێشتی جەلال تاڵەبانی بۆ چوونە هەرێمی کوردستان بەهۆی دۆخی ئەمنی و سەلامەتی خێزانەکە بوو نەک پەیوەندی بە خودی جەلال تاڵەبانییەوە هەبووبێت.
حەریر حسێن کامیل دەشڵێت، یەکێک لە هەڵەکانی سەدام حسێن پشتبەستن بوو لە ئەندامانی خێزانەکە و هەر ئەوەش زیانی بە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی گەیاند.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی عێراقییەکان بە دەستی هەندێک لە ئەندامانی خێزانی سەدام حسێن زیانیان پێگەیشتووە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل