fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

تاڵەبانییەک لەسەر پشکى پارتى پۆستێکى ئەمنیى باڵاى لەبەغدا وەرگرت

15:03 دوو شه‌ممه‌ 30 کانونی یەکەم 2019
article image

 

ناس کورد-

میدیاکانى عێراق بڵاویان کردەوە، سامان تاڵەبانى لەسەر پشکى پارتى دیموکراتى کوردستان لەشوێنى فازڵ بەروارى کراوەتە فەرماندەى فیرقەى ئاڵتونى دەزگاى دژە تیرۆر.

.

بەگوێرەى میدیاکانى عێراق، دواى تێپەڕینى دوو ساڵ بەسەر کۆچى دوایى لیوا فازڵ بەروارى، فەرماندەى پێشووى فیرقەى ئاڵتونى و چۆڵبوونى شوێنەکەى، ئەو پۆستە ڕادەستى عەمید ڕوکن سامان تاڵەبانى لەپشکى پارتى دیموکراتى کوردستان کراوە و ئەو فیرقەیەش سەر بەدەزگاى دژە تیرۆرى عێراقە.

.

پێشتر سامان تاڵەبانى بەرپرسى هەماهەنگى نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق بووە لەشەڕى دژى داعشدا.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل