fbpx
Shadow Shadow

تاکە ڕزگاربووی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئوکراینییەکە لە ئێران باس لە چیرۆکی ڕزگاربوونی دەکات

22:27 پێنج شه‌ممه‌ 09 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

واحید شەهبازی تاکە ڕزگاربووە لەنێو ئەو 180 کەسەی کەسەی کە دەیانویست بەو فڕۆکە ئوکراینییەی کە لە ئێران کەوتەخوارەوە، ئەو چیرۆکێکی سەرنجڕاکێشی هەیە و وەک خۆی دەڵێت، بە موعجیزەی خودایی ڕزگاری بووە لە ڕووداوەکە.

،

ئەو تەمەنی 55 ساڵە و  بەبۆنەى کۆمەڵێک کاروبارى بازرگانى و سەرى ساڵەوە بڕیارى گەشتکردنى بۆ وڵاتى ئۆکراینا دابوو و تکتی فڕۆکە و سەرجەم پێداویستیەکانى گەشتەکەى ڕێکخستبوو، بەهیوای ئەوەی بەو فڕۆکەیەی لە ئێران کەوتەخوارەوە بچێتە وڵاتی ئوکراینا، بەڵام ڕوداوێک ئەوى لە مەرگ گەڕاندووەتەوە.

،

شەهبازى کە هاوسەرگیرى کردووە و خاوەنى دوو منداڵە دەڵێت: “بەرەو فڕۆکەخانەى ئیمام خومەینى بەئۆتۆمبیلەکەم کەوتمەڕێ و زۆر پەلەم بوو، خێرا لێم دەخوڕى بۆ ئەوەى فریا بکەوم و فڕۆکەکە جێمنەهێڵێت، بەڵام لەڕێگە لەلایەن پۆلیسى هاتوچووە بەهۆى خێرا ڵێخوڕین و سەرپێچى کردنەوە ڕاگیرام و بڕیارى سزادان و ڕاگرتنى ئۆتۆمبیلەکەم بۆماوەیەک درا”.

،

لەدرێژەى قسەکانیدا لەسەر ڕووداوەکە دەڵێت: ” تکاى ئەوەم کرد کە من گەشتم بەرەو ئۆکراینا هەیە و دەبێت زوو فریا بکەم، بەڵام ئەوان هەر سووربوون ئۆتۆمبیلەکەیان بردم و منیش لە گەیشتن بە فڕۆکەخانە دواکەوتم”.

،

دواى تەواوبوونى کاروبارەکانى لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ، شەهبازی دووبارە بەرەو فڕۆکەخانە بەڕێدەکەوێت، بەڵام کە دەگاتە ئەوێ بەهۆى دواکەوتنەوە فڕۆکەکە ئەوى بەجێهیشتووە و فڕۆکەخانەکەى تێپەڕاندووە و زۆر نیگەران دەبێت.

،

پاش کەمێک لەوە، هەموو نیگەرانییەکانی شەهبازی پێچەوانە دەبنەوە و توشی شۆکێکی گەورە دەبێت، کاتێک دەبیستێت کە فڕۆکەکە کەوتووەتە خوارەوە و سەرنشینیەکانیشى تیاچوون.

،

شەهبازی باس لەوەشدەکات: ” ڕزگاربوونم بە موعجیزەیەکی خودایى دەزانم، ئەگەر ئەو ئەفسەرەى هاتوچۆ ئۆتۆمبیلەکەى ڕانەگرتبام، ئەوا من فریاى فڕۆکەکە دەکەوتم و تیادەچووم، یاسا منى لەمەرگ گەڕاندەوە”.

 

فڕۆکە ئوکراینییەکە، کە بەرەبەیانی چوارشەممە بە 180 سەرنشینەوە لە ئێرانەوە بەرەو ئوکراینا کەوتەڕێ، بەڵام هێشتا سنوری ئێرانی نەبڕیبوو، کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانیشی گیانلەدەستدا.

،

بازرگانە ڕزگاربووەکەى ڕوداوەکە باس لەوەشدەکات،  خێزان و کەسوکاری نەیزانیوە کە ئەو لە فڕۆکەکەدا نەبووە و هەواڵى کەوتنە خوارەوەى فڕۆکەکە دڵەڕاوکێى زۆرى لاى ئەوان دروست کردووە، بەڵام کاتێک زانیویانە کە ئەوى تیدا نیە و زیندووە توشى شۆک بوون لەخۆشیدا.

،

لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەیدا شەهبازی دەڵێت: “دوای ئەو ڕووداوانە ڕاستەخو چوومە ماڵەوە و سوجدەم بۆ خودا برد”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل